1

بابه‌ت: سابون وكه‌ره‌سته‌ی‌ جوانكاری‌ هۆكارێكن بۆتوشبونی شه‌كره‌

[center][size=16]له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێدا ده‌ركه‌توه‌ بونی‌ ئاوێته‌ی‌ (فثالیت) له‌ سابون و پلاستیك و كه‌ره‌سته‌ی‌ جوانكاریدا مه‌ترسی‌ توشبون به‌جۆری‌ دوه‌می‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ی‌ لێده‌كرێت له‌ نێوان هه‌رزه‌كاراندا.
ماڵپه‌ڕی‌ (هێلس دای نیوزی‌) زانستی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ توێژه‌ره‌كان له‌ زانكۆی‌ (ئۆپسالا)ی سویدی‌ بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ رێژه‌یه‌كی‌ زۆر له‌ ئاوێته‌ی‌ (فثالیت) كیمیایی‌ ئه‌گه‌ری‌ مه‌ترسی‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ جۆری‌ دوه‌م له‌ شه‌كره‌ی‌ لێده‌كرێت له‌ نێوان هه‌رزه‌كاراندا.
توێژه‌ر (مونیكا لیند) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ رایگه‌یانده‌: بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ هه‌ندێك ماده‌ی‌ كیمیایی‌ كه‌ له‌ ژینگه‌دا بونی‌ هه‌یه‌ یه‌كسانه‌ به‌ توشبون به‌ نه‌خۆشی‌ شه‌كره‌ و زۆربه‌مان رۆژانه‌ روبه‌روی‌ ئاوێته‌ی‌ (فثالیت)ی ده‌بینه‌وه‌ به‌هۆی‌ به‌كارهێنانی‌ كه‌ره‌سته‌ی پلاستیكی‌ و گوێزانه‌وه‌ی‌ بۆن وكه‌ره‌سته‌ی‌ جوانكاری‌.
هه‌روه‌ها ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ په‌یوه‌ندی‌ هۆكارو كاریگه‌ری‌ له‌ نێوان كه‌ره‌سته‌ و نه‌خۆشیدا ئاشكرا كردوه‌، كه‌له‌ نێوان هه‌زار ژن و پیاوی‌ سویدی‌ ئه‌نجامدراوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ (70) ساڵیدا بوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ رێژه‌ی‌ شه‌كر و ئه‌نسۆلین و كه‌ره‌سته‌ی‌ زیانبه‌خش بونه‌ته‌ هۆی‌ (فثالیت) له‌خوێندا.[/size]
[/center]
[center]http://www.kurdupload.com/images/qgzGreL1334614867/863668119_205855186116655_889994_430078977_n.jpg[/center]

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

2

وه‌ڵام: سابون وكه‌ره‌سته‌ی‌ جوانكاری‌ هۆكارێكن بۆتوشبونی شه‌كره‌

ده‌ست خۆش به‌لام ئێمه‌ که‌ی ئه‌و حیسابانه‌مان کردوه‌

.

.

.
[size=24]facebook[/size]

3

وه‌ڵام: سابون وكه‌ره‌سته‌ی‌ جوانكاری‌ هۆكارێكن بۆتوشبونی شه‌كره‌

راست ده كه ى كاك رزكار ئيمه به س ئه وه مان لا كرنكه مؤده بئ:| سوباس بؤ به يامه كه ت ئه زيزم:)

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif