بابه‌ت: *گوێز فڕۆشێك*
[size=16]یه‌كێك چووه لای گوێز فڕۆشێك و ووتی : ده‌كڕێ هه‌موو گوێزه‌كانت به خۆڕایی بده‌ی به من ؟
گوێزفرۆش به سه‌رسوڕمانه‌وه سه‌یرێكی كرد و هیچی نه‌وت دووباره پرسی : ده‌كرێ یه‌ك كیلۆ گوێزم به خۆرایی پێبده‌یت ؟
دیسان بێده‌نگی هه‌لبژارد ... كه‌وابوو تكا ده‌كه‌م لانی كه‌م یه‌ك دانه گوێزم به‌خۆڕایی پێبده .. ئه‌وه‌نده پێداگری كرد تا له كۆتایی گوێزێكی وه‌رگرت
دووباره ووتی یه‌ك دانه نرخێكی وه‌های نییه دانه‌یه‌كی تریشم پێبده و به زۆر گوێزێكی تریشی وه‌رگرت و داوای كرد كه گوێزی سێهه‌میش به خۆرایی وه‌ربگرێت
گوێز فرۆش توڕه بوو وتی : زیـــره‌كی ! به‌م شێوه‌یه ده‌ته‌وێت دانه دانه هه‌موو گوێزه‌كانم لێ زه‌وت بكه‌یت ؟مشته‌ری وتی : له ڕاستیدا ده‌مویست فێری شتێكت بكه‌م ته‌مه‌ن و ژیانی ئێمه‌ش وه‌هایه ئه‌گه‌ر به تۆ بڵێم هه‌موو ته‌مه‌نی به من بفرۆشه ، به هیچ به‌هایه‌ك ئه‌و كاره ناكه‌ی ، به‌ڵام ڕۆژه‌كانی ژیانت بێ گوێدان ، یه‌ك یه‌ك له ده‌ست ده‌ده‌یت ، تا سه‌یر ده‌كه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نت له كیس ڕۆیشتووه .
Zhilya . S[/size]