بابه‌ت: فهلسهفهچییه ؟ ڕاڤەی وشەی فەلسەفە
[size=16]به‌درێژایی مێژوو زۆر له‌زانایان وشهیا واژه‌ی فه‌لسه‌فه‌یان به شێوه‌ی جیاواز پێناسه‌كردووه. رهنگهوشهی پێناسه‌ش لێره‌دا زۆر پرِبهپێست نه‌بێت بۆ ناساندنی ئه‌م زانستهقووڵه، به‌ڵام هه‌ر چۆنیك بێت، راستیه‌كی حاشاههڵنهگرهكهفهل� �هفهلهناخی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت و له‌بوونی مرۆڤ ده‌دوێ. هه‌ر ئه‌وه‌یش ئه‌م واتایه‌ی زۆر به‌هێز كردووه. ئه‌مه‌ی كهلهخوارهوههاتووه� �ێناسهكردنی زانستی فهلسهفهیهكهله (Greek Wikipedia) دا به‌زمانی یۆنانی بڵاو كراوه‌ته‌وه.”فه‌لسه‌فه “Philosophy” یان “Philosofia” له‌دوو وشه‌ی لێكدراوی (Philo-) واته”خۆشه‌ویستی”و (-sofia) واته”ئاوه‌ز یا عه‌قڵ” پێك هاتووهكهلهزمانی یۆنانی كۆنهوهوهرگیراوه.
پێناسه‌ی فه‌لسه‌فه هه‌ر بۆ خۆی به‌ته‌نها پرسیارێكی فه‌لسه‌فییه. فه‌یله‌سووفه‌كانی هه‌ر سه‌رده‌مێك به‌پێی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌و بۆچوونه نوێیانه‌ی كه به‌زانستی فه‌لسه‌فه‌یان به‌خشیوه، هاوكات زۆر بۆچوون و هێڵی فیكری جیاوازیشیان ده‌ستنیشان كردوه. به‌گشتی مرۆڤ ده‌توانێت پێ له‌سه‌ر ئهوهدابگرێت كهبۆچوونێكی فه‌لسه‌فی واتهلێكۆڵینهوهیهكی فیكری قووڵلهههموو ئه‌و پرسیارانه‌ی كه‌باس له‌په‌یوه‌ندی مرۆڤ له گه‌ڵ جیهانی ده‌ورووبه‌ر و جێگای مرۆڤ له‌وێدا ده‌كه‌ن. دیارهبه دڵنیاییهوهزانستی فهلسهفهتهنها باس له‌شیكردنه‌وه‌ی رِاستییهكان له‌جیهانی تاقیكاریدا ناكا، به‌ڵكو پێشنیاری نوێش بۆ گۆرِینی ئه‌و راستیانهپێشكهشدهكات . مرۆڤێكی فه‌یله‌سووف ته‌نها باس له‌چۆنیه‌تی راستیه‌كانی سه‌رده‌م ناكات، به‌ڵكوو به‌دوای كۆمهڵهوهڵامێكی ووردتردا دهگهرِێ كه‌ئایا ئه‌م راستیانهدهیانتوانی به‌چ شێوهیهكیتر بهاتنایهتهگۆرِ.
“Bertrand Russell” توانی زانستی فهلسهفهوهك سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی فیكری له‌قه‌ڵه‌م بدات كه‌خۆی به‌ته‌نیا هێشتا ناتوانێت وه‌ڵامده‌ری دانووساندنی زانستی بێت له‌جیهانی پێشكه‌وتوودا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ر وه‌كوو لهمێژهسهلمێندراوه� �هلسهفهزانستی هه‌موو زانسته‌كانه، بناغه‌ی هه‌موو بیر و بۆچوونێكی زانستی و تامه‌زرۆی بێ كۆتایی مرۆڤهبۆ گهرِان به‌دوای رِاستیهكان دا. كهوابووزانسته پێشكهوتووهئهزموونییه� ��كان وه‌ك ( بیركاری، فیزیك، كیمیا، زانستی پزیشكی، ئه‌ستێره‌ناسی و …هتد) و زانستهتیۆرییهكان وه‌ك (ده‌روونناسی، كۆمه‌ڵناسی و …هتد) چیتر له‌چوارچێوه‌ی زانستی فه‌لسه‌فه‌دا نه‌ماون.
فهلسهفهبهگشتی له‌چوار به‌ش پێك هاتووه. به‌شی یه‌كه‌م كه‌له‌وه دهكۆڵێتهوهئایا مرۆڤ پێویستهبهشێوهیهكی تایبه‌تی هه‌ڵسوكه‌وت بكات یا خود هه‌ندێك یاسا و نه‌ریتی گشتی بۆ كرده‌وه‌كانی خۆی دابنێت، وه‌ك “ره‌وشت” یا “Ethic” ناسراوه. به‌شی دووهه‌م كهفراوانتر و قووڵترهلهواتای “باش”، “جوان” و به‌پێچه‌وانه‌وه‌شه‌وه دهكۆڵێتهوهبه”جوانكا� �ی” یا ” Aesthetic” ناسراوه. به‌شی سێهه‌م كه بریتییه‌له”بیردۆزی” یا “Gnosology” له‌ئاست، سه‌رچاوه‌و چۆنیه‌تی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كۆڵێته‌وه. به‌شی چواره‌م كه‌پێی ده‌گوترێت “میتافیزیك” یا “Metaphysic” باس له‌و بۆچوونانهدهكات كه تاقیكردهوهكان ناتوانن ئاشكرایان بكه‌ن و بیانسهلمێنن. شایانی باسه كه‌ده‌سته‌واژه‌ی مێتافیزیك یان “ماوراءالگبیعه” نابێت له‌گه‌ڵ به‌شه نازانستییهكانی وه‌ك نموونه”پارافیزیك” یا “مابعدالگبیعه”دا تێكه‌ڵ بكرێت. هه‌روه‌ها بهشێكیتر كه‌زۆر نزێكهلهمیتافیزیك به “بوونه‌وه‌رناسی” ناسراوه و به‌تایبه‌تی باس له‌بوونه‌وه‌ر و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ده‌كات. ئه‌م به‌شه‌ش نابێت له‌گه‌ڵ زانستی خواناسی و دۆگمهئائینییهكاندا بهههڵهبگیرێت. هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی كه لهسهرهوهباس كراون زۆر لقی زیاتریان لێ دهبێتهوهكهبهم شێوهیهبهفراوانی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كهلهجیهانی زانستی پێشكه‌وتوودا پێناسه‌كراون له‌خۆ ده‌گرن. واتهههموو زانستهتیۆری، تێكنۆلۆژی و ئه‌زموونییه‌كان ده‌گرنه‌وه.
هه‌ر وه‌ك پێشتر باس كرالهگهڵ ئه‌وه‌ی كه‌وشه‌ی فه‌لسه‌فه، بوارێكی زۆر به‌رین و به‌رفراوانی هه‌یه، بۆ خۆی زانستهودایكی هه‌موو زانسته‌كانه. كهواتهئهو رێگایه‌ی یا ئه‌و مێتۆده‌ی كه‌ده‌توانێت پێناسه‌یه‌كی پرِبهپێستی فه‌لسه‌فی بهبۆچوونێك ببه‌خشێت، پێویسته‌به هه‌ندێك قۆناغ و مه‌رجی تایبه‌تدا تێپهرِببێت. ئه‌و قۆناغانه‌ش ئه‌مانه‌ن: تێروانین، پیشبینیكردن، تاقیكاری، سه‌لماندن و سه‌رله‌نوێ دووپاتكردنه‌وه‌ی هه‌موو كرداره‌كان. كه‌وابوو هه‌موو بۆچوونێكی فه‌لسه‌فی پێویستهزنجیره كرداری سه‌لماندن به‌رێگایه‌كی زانستیهوهتێپهرِ بكات.
[/size]
نوسين
[/center]