بابه‌ت: گروپی موزیکی ژنانی ژێوار له سنه كۆنسێرت سازده كات
[center]
zagrostv
له‌تازه‌ترین چالاکی هونه‌ریی خۆیدا گروپی موزیکی ژنانی ژێوار له‌م مانگه‌دا کۆنسێرتێکی گۆرانی‌وموزیک له‌سنه سازده‌کات، بڕیاریشه دوای ئه‌و کۆنسێرته له‌ته‌واوی شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا کۆنسێرت سازبکه‌ن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێک که له‌ماڵپه‌ڕی ره‌سمی گروپه‌که بڵاوکراوه‌ته‌وه ته‌واوی ئه‌ندامانی گروپی موزیکی ژێوار به‌شداریی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و کۆنسێرته ده‌که‌ن‌و تێیدا ژماره‌یه‌ک گۆرانی نوێ که تائێستا بڵاونه‌کراونه‌ته‌وه پێشکه‌ش به‌ئاماده‌بوانی کۆنسێرته‌که ده‌کرێت که هه‌ندێکیان ئاوازی فۆلکلۆرن، به‌ڵام به‌ڕیتم‌و دابه‌شکردنی تازه‌وه ده‌وترێنه‌وه، سه‌رجه‌م گۆرانییه‌کانیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشاداتی ئێرانه‌وه مۆڵه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌یان پێدراوه.
گروپی موزیکی ژنانی ژێوار، یه‌کێکه له‌و گروپه هونه‌رییه کوردییانه‌ی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، که ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانی ژنن‌و به‌هۆی کاره هونه‌رییه‌کانیانه‌وه توانیویانه سه‌رنجی ته‌واوی نه‌ته‌وه جیاجیاکانی جیهان به‌لای خۆیاندا رابکێشن، به‌رده‌وام هۆڵی کۆنسێرت‌و ئاهه‌نگه‌کانیان پڕده‌بێت له‌لایه‌نگرانی هونه‌ره‌که‌یان.
ئه‌م گروپه هه‌رله‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تائێستا به‌جلوبه‌رگی رازاوه‌ی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان له‌خوله جۆراوجۆره‌کانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی میوزیکی فه‌جر به‌شی ژناندا به‌شداریکردووه، هه‌روه‌ها له‌تاران و له‌سنه‌و سه‌قزو له‌باڵیۆزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له‌تاران موزیکی ره‌سه‌ن‌و فۆلکلۆری کوردی‌یان به‌سه‌رکه‌وتوییه‌وه پێشکه‌شکردووه.[/center]