بابه‌ت: بایرن میونخ یه‌كه‌م شكستی توشی ریال مه‌درید كرد
[size=16]
له‌چوارچێوه‌ی یاری هاتن ی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یانه پاله‌وانه‌كان یانه‌ی باڤاری له‌نێو یاریگای ئه‌لیانز ئه‌رینا میوانداری یانه‌ی ریال مه‌درید ی ئیسپانی كرد .
هه‌ردوو یانه جگه‌له‌وه‌ی به ووریاییه‌وه یارییان ده‌كرد و به‌درێژایی هه‌ردوو گیم هه‌ردوولا مه‌ترسیان بۆسه‌ر گۆلی یه‌كتر هه‌بوو ، به‌لام له دواساته‌كانی یاریه‌كه‌دا یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا له‌پێناو بردنه‌وه‌دا هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر تۆری گۆلی یانه‌ی میوان چركرده‌وه و دواجار ئامانجه‌كه‌یان پێكا .
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به تاكه گۆلی ریبیری یانه‌ی بایرن میونخ كۆتایی به یاریه‌كه هێنا ، گێمی دووه‌م یانه‌ی میوان له‌پێناو یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه ریزه‌كانی خۆیان رێكخسته‌وه و پهستانهكانیان زیاد كرد‌و ده‌رئه‌نجامیش له رێگه‌ی مه‌سعود ئۆزیل ی ئه‌لمانیه‌وه ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه .
پێش كۆتایی هاتنی یاریه‌كه یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا توانیان گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن و یانه‌ی ریال مه‌درید ناچار بكه‌ن تامی یه‌كه‌م شكست له‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پالهوانهكاندا بچێژن .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌رچه‌نده ئه‌م ئه‌نجامه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی بایرن میونخ ه به‌لام هێشتا بوار بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید ماوه و یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ دوا ئه‌نجام دیاری ده‌كات [/size]
[size=24]NrtTV[/size]
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]