بابهت: چێڵسی یهکهم شکهستی تووشی بهرشلۆنه کرد .............
چێڵسی ١-٠ بەرشلۆنە : بەرگری پۆڵاینی چێڵسی کەتیبەکەی گواردیۆلای دوچاری شكست کرد
یارییە چاوەڕواننکراوەکەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکان لە نێوان چێڵسی و بەرشلۆنە لەسەر یاریگای ستامفۆرد بریج بەڕێوەچوو.
یانەی چێڵسی خاوەن یاریگا ئەو ڕاستییەی باش لەبەرچاوبوو لەم یارییەدا ئەرکی ئاسان نابێت و هەر هەڵەیەک بکات بەرشلۆنە ڕەحمی پێ ناکات . یانەی میوانیش لە هەوڵی ئەوەدا بوو لە خاکی ئینگلتەرا گۆڵ تۆماربکا...ت تاوەکو ئەرکی خۆی لە کاتالۆنیا ئاسان بکات.
یارییەکە بە سەرەتایەکی بەهێز دەستیپێکرد و هەردوولا بۆ چەند خولەکێک کۆنترۆڵی یاریگایان گرتە دەست . بەڵام چێڵسی چیتر نەیتوانی بەرگە بگرێت و بە تێپەڕبوونی کات بلوگرانا کۆنترۆڵی یاریگای گرتە دەست و چەند هێرشێکی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی بلوز بەڵام بە توانایی پیتەر چیکی ئەستێرەی یارییەکە و هێڵی بەرگری ڕێگربوو لەبەردەم مێسی و هاوڕێکانی . لە کۆتایی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا و دوور لە چاوەڕوانییەکان لە پاسێکی جوانی ڕامیرێز دیدیە درۆگبا گۆڵی بەرشلۆنەی هەژاند و هێندەی تر یارییەکەی بەهێزکرد.
لە نیوەی دووەمدا یارییەکە بەهەمان ئاوازی نیوەی یەکەم بەردەوام بوو . بەرشلۆنە باشتر دەبینرا و چێڵسی یش جار جارە ترسی گۆڵی دووەمی دروستکرد .. کوڕانی گواردیۆلا خولەک لە دوای خولەک مەترسیدارتر دەبوون و زیاتر لە گۆڵی بەرامبەربوون نزیک دەبوونەوە بەڵام بەرگری پۆڵاینی چێڵسی و پیتەر چیک هاوشێوەی نیوەی یەکەم گۆڵی یانەی خاوەن یاریگایان پاراست وە دەبێت ئەوەش بوترێت لە چەند بۆنەیەکدا بەخت یاوەری چێڵسی بوو .
یارییەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام بە سوودی چێڵسی بەکۆتاهات و بەمەش هەردوو یانە ئیسپانییەکە لەم قۆناغەدا تووشی شکست هاتن
من دڵنابووم که دهیبهینهوه بهههر ئهنجامێک بێ
هندێک وێنهی دوێنێ شهو
بهمن بڵێ پێش لهدایك بوونت لهكوێ بوی , تا پێت
بڵێم دوای مردنت لهكوێ دهبیت....!
"شۆپنهاوەر"[/size]