بابه‌ت: خـولی یـانه‌بژارده‌كـانی عێراق ( هـه‌ولێر 2 - 1 زاخـۆ )هه‌ولێر ..
خـولی یـانه‌بژارده‌كـانی عێراق ( هـه‌ولێر 2 - 1 زاخـۆ )هه‌ولێر له‌پێشه‌نگ مایه‌وه.
له‌درێژه‌ی یـارییه‌كـانی خـولی یـانه‌بژارده‌كـانی عێراق بۆتـۆپی پێ له‌جـه‌وله‌ی 3ی قۆنـاغی دووه‌م دا ئێواره‌ی ئه‌مـرۆ یـانه‌ی هـه‌ولێر له‌نێو یـاریگـایی خـۆی روبـه‌روی یـانه‌ی زاخـۆ بۆوه و له‌یـارییه‌كه‌شدا یـانه‌ی هـه‌ولێر توانی سـه‌ركه‌وتنێكی گرینگ به‌ده‌ست بهێنێت و سێ خـاڵی دیكه‌ی زیـاد كـرد كـاتێك بـه‌ئه‌نجـامی 2 - 1 سـه‌ركـه‌وتنی به‌ده‌ست هێنـا یانه‌ی میواندار سـه‌ره‌تـا گۆلێكی له‌رێگه‌ی یـاریزان ئه‌میر صباح له‌خوله‌كی 35 تۆمـار كـرد گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجـامه كـۆتایی هـات .
له‌گێمی دووه‌می یارییه‌كه‌شدا یـانه‌ی هـه‌ولێر توانی زاڵ‌بێت بهسهریـانهی میواندا توانی دووگۆڵ تۆمـار بكـات له‌رێگه‌ی یـاریزانان ( ئهمجـهد رازی له‌خـوله‌كی 68 ویـاریزان سه‌باغی سوری ) تـۆمـاریـان كـرد .
بـه‌م سـهركهوتنهش یـانه‌ی هـه‌ولێر سێ خـاڵی دیكه‌ی خسته سهرخـاڵهكـانی دیكه به‌كـۆكـردنه‌وه‌ی 49 خـــاڵ له‌پێشه‌نگ مـایه‌وه .
نووسەر سانی ناسح
[size=16]Writer : Sany Naseh[/size]