بابهت: كلاسیكۆلەبەرژەوەندی ریاڵ بەكۆتا هات.
[center][size=24]ریاڵ مەدری كامپ نوی كردەدۆزەخ بۆ بەرشەلۆنە[/size][/center]
[size=16]ئەمشەو لەمیانی یاری كلاسیكۆی نێوان ریاڵ مەدریدو بەرشەلۆنەدا، یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامی 2-1 یارییەكەی بردەوە و كامپ نوی كردە دۆزەخ بۆ بەرشەلۆنە.
یاریزانانی ریاڵ مەدرید بە گوڕو تینێكی زۆرەوە هاتنە ناو یاریگاو بە پەرۆش بوون كە زوو گۆڵ تۆمار بكەن.. ئەوەبوو لە خولەكی 17 یاریزان سامی خزێرە توانی گۆڵی پێشكەوتن بۆ ریاڵ مەدرید تۆمار بكات.
لە خولەكی 70 دا ئەلێكسیس سانشێز توانی گۆڵی بەرامبەر بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار بكات، بەڵام خۆشی یاریزانان و هاندەرانی بەرشەلۆنە هێندەی نەخایاندو دوای 2 خولەك كرستیانۆ رۆناڵدو دوای ئەوەی پاسێكی جوانی لەلایەن مەسعود ئۆزێلەوە پێگەیشت توانی گۆڵی دووەم تۆمار بكات، بەو شێوەیەش یاری كلاسیكۆ كۆتایی هات و ریاڵ مەدرید 2-1 لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی بە یارییەكە هێنا.
ئەوەی ماوەتەوە بێڵێین كە هاندەرانی بەرشەلۆنە بە لەخۆباییوونێكی زۆرەوە دەیانڕوانیە یارییەكەو بەنیاز بوون یارییەكە بە ئەنجامی 5-0 كۆتایی پێ بێت و هەرایەكی زۆریان نابووەوە كە كامپ نو دەبێتە دۆزەخ بۆ ریاڵ مەدرید.. بەڵام هەمیشە لە خۆباییبوون ئاكامەی خراپ دەشكێتەوەو یاریزانانی مەدرید كامپ نویان كردە دۆزەخ بۆ یاریزانان و هاندەرانی بەرشەلۆنە.
بەم بردنەوەیە یانەی ریاڵ مەدرید توانی جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا بگەیەنێتە 7 خاڵ و تا رادەیەكی زۆر خولی ئیسپانی مسۆگەر بكات و لەو چوار یاییەی كە ماویەتی ئەگەر سێ یاریش یەكسان بێت و یەك بردنەوە تۆمار بكات، ئەوا خولی ئیسپانی مسۆگەر دەكات.
هەروەها كرستیانۆ رۆناڵدۆ توانی بۆ چوارەم جار لەسەر یەك بەرامبەر بەرشەلۆنە گۆڵ تۆمار بكات و جارێكی تر پێشەنگی خولی ئیسپانی بگرێتەوە بە 42 گۆڵ.. لە بەرامبەردا میسی ئەم چوارەم یارییە بەرامبەر ریاڵ مەدرید ناتوانێت گۆڵ تۆمار بكات.
ریاڵ مەدرید توانی لەم یارییەدا ریكۆردێكی تریش بشكێنێت و كۆی گۆڵەكانی بگەیەنێتە 109 گۆڵ.. ریكۆردی پێشتووتریش هەر بە ناوی خۆیەوە fبوو كە 107 گۆڵ بوو، بەو شێوەیە ریاڵ مەدرید توانی لەڕێگای یاری كلاسیكۆوە ریكۆردێكی تر تۆمار بكات. .[/size]