بابهت: بۆچی نوێژ بكەین ........؟!
[size=24][center]بۆچی نوێژ بكەین ........؟!
بۆ دەبێ نوێژ بكەین ؟ پرسیارێكە و حەق وایە هەموو موسڵمانێك وەڵامەكەی بزانێت.
.
* بۆ دەبێ نوێژ بكەین ؟
... ... چونكە فەرمانی پەروەردگارە و دەبێ بێ یەك و دوو جێبەجێی بكەین هەروەك خوای پەروەردگار ئەفەرموێت:{ حَافِظُواْ عَلَى الصَّلَوَاتِ {البقرة: 238 واتە: پارێزگاری لە نوێژەكانتان بكەن.
* بۆ دەبێ نوێژ بكەین ؟
چونكە نوێژكردنمان شایەتی دانە بەوەی ئیماندارین هەروەك خوای پەروەردگار ئەفەرموێت:{ قُل لِّعِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُواْ يُقِيمُواْ الصَّلاَة {إبراهيم: 31 واتە: بەو بەندانەم بڵێ كە باوەڕیان هێناوە نوێژەكانیان بە باشی ئەنجام بدەن.
* دەبێ نوێژ بكەین:
چونكە خوای پەروەردگار دروستی كردوین بۆ ئەوەی بیپەرستین هەروەك ئەفەرموێ: وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ (الذاريات ٥٦ واتە: من جنۆكە و مرۆڤم دروست كردوە تەنها بۆ ئەوەی كە بە تەنهایی بمپەرستن.
* بۆ دەبێت نوێژ بكەین ؟
بۆ ئەوەی چاكە و كردەوەكانی ترمان قبوڵ بێ، چونكە ئەگەر نوێژ نەكەین هیچ كردەوەیەكی ترمان قبوڵ ناكرێ و لێمان وەرناگیرێ هەروەك پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: كەم شتێك كە لەڕۆژی دواییدا لێپرسینەوەی بەندەی موسڵمانی لەسەر بكرێت نوێژە جا ئەگەر نوێژەكانی باش بوو ئەوا پەرستشەكانی تری باش دەبێت وە ئەگەر نوێژەكانی خراپ بوون ئەوا پەرستشەكانی تریشی خراپ دەبن
* بۆ دەبێت نوێژ بكەین ؟
بۆ ئەوەی خۆمان لە بێ باوەڕی بپارێزین كە بۆ تاهەتایە لە دۆزەخدا ئەمانهێڵێتەوە هەروەك پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (بين الرجل وبين الشرك و الكفر ترك الصلاة). واتە: جیاكەرەوەی مرۆڤ لە هاوەڵ بڕیاردان و كوفر نوێژكردنە.
* بۆدەبێ نوێژ بكەین ؟
بۆ ئەوەی خوای پەروەردگار ڕەحممان پێ بكات هەروەك ئەفەرموێت}وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُون{نور٥٦ واتە: ئەی ئیمانداران نوێژی كامڵ بكەن و بەشێك لە داراییتان بەناوی زەكاتەوە ببەخشن و لە پەیامبەریش فەرمان بەرداری و گوێڕایەڵی بكەن تا بەڵكو بەر ڕەحمەت و بەر سۆزی خوا بكەون.
* بۆدەبێ نوێژ بكەین ؟ چونكە دوایەمین وەسیەتی پێغەمبەری خوا بوو صلى الله عليه وسلم بەرلەوەی كۆچی دوایی بكات وەك فەرمویەتی: (أتقوا الله في الصلاة.....) السلسلة الصحيحة 868 واتە (لەخوا بترسن لەنوێژەكانتان)[/center][/size]
بة تــــــــــــــــــــــــــــــــــــو...
مــــــــــــادر