بابه‌ت: مۆرینۆ : به‌رشلۆنه ده‌زانێت ئێمه شایه‌نى ئه‌م نازناوه بوین
[size=16]راهێنه‌رى ریال مه‌درید " جۆزىَ مۆرینۆ " دلخۆشى خۆى ده‌ربرى بۆبه‌ده‌ست هێنانى نازناوى خولى لالیگاى ئیسپانیا دواى سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر یانه‌ى ئه‌تله‌تیك بلباو به‌ئه‌نجامى سىَ گۆلى خاوێن له‌یاریگاى سان مامێس .
...
مۆرینۆ له‌لێدوانێكى دا بۆكه‌نالى فه‌رمى یانه‌كه‌ى ده‌لێت : توانیم نازناوى خولى پرتوگال به‌ده‌ست بهێنم له خولى ئینگلیزى و خولى ئیتالیا ،به‌لاَم به‌ده‌ست هێنانى نازناوى خولى لالیگا زۆر سه‌خت بوو ،به‌رشلۆنه توانى له‌سه‌رجه‌م یاریه‌كان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه ، به‌لاَم باش ده‌زانن ئێمه شایه‌نى ئه‌م نازناوه بوین .
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌كان سپێشه‌ل وه‌ن ده‌لێت : ژماره‌كان وورده‌كاریه ، هیچ كه‌سێك باسى ناكات دواى به‌ده‌ست هێنانى نازناوێكى گه‌وره ،ئه‌م نازناوه بۆئێمه زۆر گرنگ بوو .
له كۆتایى دا راهێنه‌رى پرتوگالى ده‌لێت : پیرۆزبایى له‌سه‌رجه‌م هانده‌رانى ریال مه‌درید ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كى گشتى به‌تایبه‌ت له خانه‌واده‌كه‌م كه‌له‌گه‌ل من زۆر ماندووبوون له پێناو به‌سه‌ر كاته سه‌خته‌كان هه‌موو رۆژێك له‌گه‌ل هه‌ست و سۆزى من ده‌ژیان خێزانه‌كه‌م و منداله‌كانم به‌هوو یارمه‌تیه‌كیان دام پالپشته‌یه‌كى به‌هێز بوون بۆمن .[/size]
منيش ده ليم نه ك به رشه لؤنه ده زانيت ئيوه شايسته بوون
هه موو جيهان ده زانيت به لام خؤيان له لاري ده ن خؤي يان له راستيه كان ده شارنه وه
سه رجاوه ............فيس بووك