بابه‌ت: چیرۆكی 32(له‌سه‌روی هه‌ر زانایه‌كه‌وه یه‌كێكی تر ههیهكهلهو زاناتره)
[center]چیرۆكی سی و دوو
(له‌سه‌روی هه‌ر زانایه‌كه‌وه یه‌كێكی تر ههیهكهلهو زاناتره)
(ابی بن كعب) (خوای لێ ڕازبێت )دهڵًێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆی گێڕاینه‌وه فه‌رمووی له‌كاتێكدا كه(مووسا) پێغه‌مبه‌ر(علیه السلام)ووتاری بۆ خه‌ڵكه‌كه ده‌دا، لێ یان پرسی: زانا ترین مرۆڤ له‌م سه‌رده‌مه‌دا كێ یه؟ ئه‌ویش له وهلاَمدا ووتی: من له هه‌موو كه‌س زاناترم به‌وه خوا عیتابی لێ گرت چونكه ده‌بوو بڵێ :من نازانم خوا ده‌یزانێ له‌خواوه (وه‌حی)بۆ هات كهبهندهیهكی خوا له‌وشوێنه‌ی كه‌دوو ده‌ریاكه به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه هه‌یه له تۆ زاناتره (مووسا) ش ووتی: خوایه بتوانم بیبینم؟ فه‌رمووی: ماسی یه‌ك بخه‌ره ناو ناندانهكهوه له‌هه‌ر شوێنێك لێت به‌جێ ما ئه‌وا له‌و شوێنه‌یه ئیتر(مووسا‌و یوشع كوڕی زه‌نوون)ی هاوڕێ ی كه‌وتنه ڕی و ماسیهكیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد كاتێك گه‌یشتنه شوێنی دیاری كرا‌و تۆزێك حه‌سانه‌وه. خه‌ویان لێ كه‌وت له‌وكاته‌دا ماسی یه‌كه خۆی فڕێ دایه ناو ده‌ریاوه. كه خه‌به‌ریان بۆوه كه‌وتنه ڕێ به‌درێژایی ئهوڕۆژهو شه‌وه‌كه‌شی هه‌ر ڕۆیشتن. كه‌ڕۆژ بۆوه (مووسا) به‌هاوڕێكه‌ی فه‌رموو: (اتنا غداءنا لقد لقینا من سفرنا هذا نصبا) واته: خواردنه‌كه بێنه له‌م سه‌فه‌ره‌دا ته‌واو شه‌كه‌ت وماندوو بووین تا ئه‌و كاته هه‌ستی بهماندوییهتی نه‌كردبوو ....
لهوهلاَمدا ووتی: (ارایت إذاوینا الى الصخره فإنی نسیت الحوت) واته: ئه‌و كاته‌ی كهلامان دایه لای به‌رده‌كه ماسی یه‌كه‌م له‌بیر چوو: ئینجا (مووسا) فه‌رمووی:(ذلك ماكنا نبغی فارتدا على اثارهما قصصا) واته: ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان ده‌ویست ئیتر به‌ره‌و دوا گه‌ڕانه‌وه بۆ شوێنی حهوانهوهكهیان پیاوێكیان بینی به‌جلێك خۆی داپۆشیوه. (مووسا) سلاَوی لێ كردن (خضر) به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه ووتی: كوا له‌م وولاَته سلاَو هه‌یه؟(مووسا) فه‌رمووی: من مووسا پێغه‌مبه‌رم(علیه السلام)(قال هل اتبعك علی ان تعلمنى مما علمت رشدا؟ قال: انك لن تستطیع معی صبرا)) واته مووسا پێی ووت: ئایا ده‌توانم له‌گه‌ڵتا بێم، به‌ڵكو له‌و زانیاری یه‌ی پێت دراوه فێرم بكه‌یت؟ (خضر) ووتی: ئاخر تۆ نا‌توانیت ئارام بگریت له‌گه‌ڵما.چونكه خوا جۆره زانیاریه‌كی فێر كردوم كه‌تۆ نایزانیت هه‌روه‌كو چۆن منیش له زانیاریه‌كه‌ی تۆ هیچ نازانم(قال ستجدنی ان شا‌ء اللهصابر ولااعصی لك امرا) واته: هیوادارم ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بكات به‌ئارام بم و بێ گوێیی فه‌رمانه‌كانت نه‌كه‌م ئیتر به‌قه‌راغ ده‌ریاكه‌دا كه‌وتنه ڕێ له‌و كاته‌دا( كه‌شتی )یه‌ك تێپه‌ڕی داوایان لێ‌كرد سواریان بكه‌ن ئه‌وانیش(خضر)یان ناسی به‌بێ پاره سواریان كرد چۆلهكهیهكیان بینی له‌سه‌ر قه‌راغی (كه‌شتیه‌كه) نیشته‌وه یه‌ك دوو ده‌نووكی له‌ده‌ریاكه‌دا (خضر)به مووسای ووت: زانینه‌كانی من وتۆ به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ئاوه‌یه كه چۆله‌كه‌كه له ده‌ریاكه‌ی كه‌م كرد،له‌زانینی خوا كه‌م ناكاته‌وه... ئینجا (خضر) ده‌ستی برد له‌وحه دارێكی له(كه‌شتی )یه‌كه هه‌ڵكه‌ند و شكاندی (مووسا) به‌سه‌ر سوڕمانێكه‌وه پێی ووت : خه‌ڵكێك به‌خۆڕایی سواریان كردووین كه‌چی تۆ كه‌شتیه‌كه‌یان ده‌شكێنی بۆ ئه‌وه‌ی نقوم ببین؟ (قال: ال‌م اقل إنك لن تستطیع معی صبرا ؟ قال: لاتؤاخذنی بما نسیت)) واته: (خضر) پێی ووت: ئاخر پێم نه‌وتی تۆ نا‌توانیت له‌گه‌ڵما ئارام بگریت؟ (مووسا) ووتی: له‌بیرم چوو ئه‌م جاره لێم مه‌گره. ئه‌وه/ یه‌كه‌م له‌بیر چوونی بوو . ئیتر كه‌وتنه‌وه ڕێ مناڵێكیان بینی له‌گه‌ڵ منالاَنی تردا یاری ده‌كات (خضر) ملی باداو سه‌ری هه‌ڵكه‌ند. ئیتر (مووسا) خۆی پێ نه‌گیرا ووتی: (اقتلت نفسا زكیه بغیر نفس)چۆن مرۆڤێكی بێ تاوان ده‌كوژیت؟(قال ال‌م اقل لك انك لن تستطیع معی صبرا) (فانطلقا حتی إذا اتیا اهل قریه استطعما اهلها فابوا ان یضیفوهما فوجدا فیها جدارا یرید ان ینقض)واته: دیسان ده‌ستیان كرده‌وه به‌گه‌ڕان گه‌یشتنه دێ یه‌ك، داوای خواردنیان لێ كردن .ئه‌وانیش میوانداریان نه‌كردن و هیچیان نه‌دانێ دیوارێكیان بینی خه‌ریك بوو هه‌ره‌س بێنێ ئیتر(خضر) ده‌ستێكی پیا هێنا ڕاستی كرده‌وه (مووسا) ووتی: (لوشئت لاتخذت علیه اجرا. قال: هذا فراق بینی وبینك) واته: ئهگهرحهزت بكردایه ده‌ت توانی كرێ یان لێ وه‌ربگریت ئیتر(خچر) ووتی: كاتی ئه‌وه هاتووه كه له‌یه‌ك جیا بینه‌وه..... ( پێغه‌مبه‌ر (دروودوسه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی: خوا ڕه‌حم به(مووسا) بكات حه‌زمان ده‌كرد ئارامی بگرتایه تا چیرۆكی زیاتری بۆ بگێڕاینایهوه....))
(حدیث صحیح متفق علیه )
[/center]