بابهت: قوتابییەکی کورد لە پێشبڕکێیەکیی نێودەوڵەتی یەکەم دەبێت
[center]
zagrostv
قوتابییەکی کورد بەهۆی داهێنانێکی نوێ، لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی داهێنان لە سویسرا، توانی لەنێوان 70 پڕۆژەی پێشکەشکراودا پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.
کامیار فەرامەرزی، قوتابی قۆناغی 2ی ئەندازیاری پیشەیی لە زانکۆی کرماشان، به پێشکەش کردنی داهێنانێکی نوێ لە بواری شیرەمەنی، پلەی یەکەمی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی داهێنان لە سویسرای بەدەست هێنا.
پڕۆژەکەی کامیار بۆ درێژخایەن بوونی ماوەی مانەوەی شیری کوڵاو لەناو قوتودا بەبێ لەدەستدانی تایبەتمەنییەکانی، به داهێنانێکی نوێ هەژمارکرا و لە لایەن لێژنەی پێشبەڕکێکه خەڵاتی زێڕینی ژنێفی پێبەخشرا.
50 وڵاتی جیهان به پێشکەشکردنی 70 داهێنان لەو پیشبەڕکێیەدا بەشدار ببوون.
پێشبڕکێی نێودەوڵەتی داهێنانی ژنێف باڵاترین پلەی زانستی لەسەر ئاستی جیهاندا هەیە و تەنها لەم ساڵدا 4 هەزار داهێنانی پێشکەش کراوە.
[/center]