بابهت: لیۆنێل مێسی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵی شکاند
دوێنی شەو بەو هاتریکەی لە مەلەگای تۆمارکرد ، لیۆنێل مێسی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵی شکاند کە لە ماوەی ساڵێکدا تۆمارکرابێت و کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ٦٨ گۆڵ . ئەمە لە کاتێکدا هێشتا دوو یاری خولی ئیسپانی و یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ماوە.
بەو ٦٨ گۆڵە مێسی ژمارە پێوانەییەکەی گێرد مولەری ئەڵمانی شکاند کە لە وەرزی ١٩٧٢-١٩٧٣ توانیبووی ٦٧ گۆڵ تۆماربکات.
ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیە :
١- لیۆنێل میسی ( بەرشلۆنە ) - ٦٨+ گۆڵ لە وەرزی ٢٠١١-٢٠١٢
٢- گێرد مولەر ( بایەرن میونشن ) – ٦٧ گۆڵ لە وەرزی ١٩٧٢-١٩٧٣
٣- فیرینک دیک ( سێزلیۆندیورک ) – ٦٦ گۆڵ لە وەرزی ١٩٤٥-١٩٤٦
٤- جیۆلا سینگلەر ( ئۆبیست ) – ٦٥ گۆڵ لە وەرزی ١٩٣٨-١٩٣٨
٥- دیکسی دین ( ئیڤەرتۆن ) – ٦٣ گۆڵ لە وەرزی ١٩٢٧-١٩٢٨
٦- جیمی ماکریگۆری ( سەڵتیک ) – ٦٢ گۆڵ لە وەرزی ١٩٢٧ – ١٩٢٨
٧- ڕاڤیک ڕیسیما ( پارتیزان تیرانا ) – ٥٩ گۆڵ لە وەرزی ١٩٥٠-١٩٥١
٨- جیمی ماکریگۆری ( سەڵتیک ) – ٥٩ گۆڵ لە وەرزی ١٩٢٥-١٩٢٦
٩- فرێد ڕۆبەرتس ( گلینتۆران ) – ٥٩ گۆڵ لە وەرزی ١٩٣٠-١٩٣١
١٠- فێرینک دیک ( فرینکفارۆسی ) – ٥٩ گۆڵ لە وەرزی ١٩٤٨-١٩٤٩
ياريكا