بابه‌ت: چۆن ده‌زانی مرۆڤ درۆ ده‌كات؟
[size=16][center]گروپێك زانای كه‌نه‌دی بۆیان ده‌ركه‌وت، هه‌ندێك نیشانه هه‌یه له‌ده‌موچاودا له‌ڕێیه‌وه ده‌توانرێت ئه‌وه ده‌ركه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی به‌رامبه‌رته درۆ ده‌كات یان نا.
زاناكان توانیان چوار ماسولكه‌ی سه‌ره‌كی له‌ده‌موچاودا دیاری بكه‌ن، كه هه‌سته ڕاسته‌قینه‌كانی ناخی مرۆڤ ده‌رده‌خات، وه‌ك هه‌ستكردن به‌تاوانباریی‌و ده‌رخستنی بارودۆخه ده‌روونییه‌كان، كاتێك به‌فشارێكی ده‌روونی قورس‌دا تێده‌په‌ڕیت.
زاناكان ده‌ڵێن،"ئه‌و كه‌سه‌ی درۆده‌كات، چه‌ند جوڵه‌یه‌كی ساكار هه‌یه كه هیچ حسابێكی بۆناكات‌و ئه‌نجامیده‌دات، به‌ڵام به‌هۆیه‌وه ده‌توانرێت درۆكه‌ی ده‌ركه‌وێت، به‌تایبه‌تی كاتێك كه یه‌كێك له‌برۆكانی به‌رزده‌كاته‌وه یان زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی ساردی ده‌ربڕی كه نیشانه‌یه بۆ درۆكردن‌و ده‌ستبڕین".
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی سارد‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له‌برۆكان‌و ده‌ستبردن بۆ لووت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌مانه نیشانه‌یه بۆ درۆكردن، ئه‌م جوڵه ماسولكه‌ییانه خۆنه‌ویستانه وه‌ك ڕووپۆشێك بۆ درۆكردن ئه‌نجامده‌درێت[/center][/size]