بابهت: دییگۆ میلیتۆ ئەی سی میلانی تێکشکاند و سکۆدیتۆی کردە دیاری یۆڤی
ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانەی یارییەکانی هەفتەی ٣٧ی خوولی ئیتاڵی لە یاری دێربی شاری میلاندا هەردوو یانەی ئەنتەر میلان و ئەی سی میلان لەنێو یاریگای سان سیرۆ ( جۆزیپی میازا ) ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە لە ئەنجامدا یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی ئەنتەر بە کۆتا هات بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ گۆڵەکانی ئینتەر لەلایەن دییگۆ میلیتۆ سێ گۆڵ و مایکۆن تۆمارکران و دوو گۆڵەکەی میلانیش لە ڕێگەی ئیبڕاهیمۆڤیچ تۆمار کرا . بەم ئەنجامەش یانەی ئەنتەر خزمەتێکی گەورەی یانەی یۆڤانتسی کرد و بە نازناوەکەی شاد کرد دووای ئەوەی یانەی یۆڤانتسیش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی کالیاری بردەوە . ئەنجامی تەواوی یارییەکانی ئەمڕۆی خوولی ئیتاڵی بەم شێوەیە بوو :
سیینا 0 : پاڕما 2
ئۆدینێزی 2 : جەنەوا 0
پالێڕمۆ 4 : کییڤۆ ڤیرۆنا 4
نۆڤاڕا 3 : چیزینا 0
بۆڵۆنیا 2 : ناپۆلی 0
ئاتالانتا 0 : لازیۆ 2
ئەنتەرمیلان 4 : ئەی سی میلان 2
کالیاری 0 : یۆڤانتس 2
ئا/ یاسین