1

بابه‌ت: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

[center]http://www.kurdupload.com/images/LRreFxuT1336401952/92950663_100003672784251_155657_1913318433_n.jpg[/center]
[size=16]ده‌ڵێن کێشانی نه‌رگیله‌ زیانی که‌متره‌ له‌ کێشانی جگه‌ره‌! هه‌روه‌ها ده‌ڵێن نه‌رگیله‌ نابێته‌ هۆی روودانی شێرپه‌نجه‌ی سینگ! ده‌ڵێن نه‌رگیله‌ بۆنی خۆشه‌! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن کێشانی نه‌ره‌گیله‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر به‌ قه‌د کێشانی 10 جگه‌ره‌ هه‌یه‌! ده‌ڵێن نه‌رگیله‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و ره‌سه‌نه‌، بۆیه‌ سه‌لامه‌ته‌!! هه‌روه‌ها ده‌ڵێن دووکه‌ڵی نه‌رگیله‌ وه‌ک جگه‌ره‌ گه‌رم نییه‌ و نابێته‌ هۆی سووتاندنی ناوپۆشی سییه‌کان!! چه‌ندانی هه‌ڵه‌ی تر له‌ باره‌ی نه‌رگیله‌ له‌م نووسینه‌ راست ده‌کرێنه‌وه‌.
نه‌رگیله‌، شیشه‌ یا هووکه‌
نه‌رگیله‌، شیشه‌ یا هووکه‌ هه‌موو یه‌ک شته‌، به‌ڵام له‌ ووڵاتی جیاواز ناوی جیاوازی بۆ داندراوه‌، له‌ تورکیا و سوریا به‌ نێرگله‌ ناسراوه‌، له‌ سودان و مسر به‌ شیشه‌ هه‌روه‌ها له‌ هینددستان به‌ هووکه‌. هه‌ندێکیان له‌ قوڕ دروستکراون، هه‌ندێکی تریان له‌ ئاسن و پلاستیک، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر یه‌ک بنچینه‌ دروستکراون ئه‌ویش کێشانی تووتنی بۆنداره‌ که‌ به‌ناو ئاو بڵقه‌بڵق ده‌کات.
راستییه‌کان
- کێشانی نه‌رگیله‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر به‌ قه‌د کێشانی دووکه‌ڵی 100 بۆ 200 جگه‌ره‌یه‌! به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ ووڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌ له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دڵی به‌ریتانی، له‌ 84% ئه‌و که‌سانی نه‌رگیله‌ ده‌کێشن وا تێگه‌یشتوون که‌ کێشانی نه‌رگیله‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر به‌ قه‌د 10 جگه‌ره‌یه‌! دڵنیام هه‌مان تێگه‌یشتن هه‌یه‌ له‌ناو نه‌رگیله‌ کێشه‌کانی خۆشمان!
- راسته‌ کێشانی تووتن که‌ به‌ ناو ئاو تێپه‌ڕده‌بێت، گه‌رمییه‌که‌ی که‌متره‌ وه‌ک له‌ کێشانی جگه‌ره‌، به‌ڵام ئه‌م تێپه‌ڕکردنه‌ یا بڵق پێکردنه‌ به‌ ناو ئاو له‌ کاریگه‌رییه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌کانی مادده‌ کیمیاوییه‌کان که‌م ناکاته‌وه‌، به‌ قه‌د کێشانی جگه‌ره‌ کێشه‌ی سینگ و دڵ دروست ده‌کات.
- کێشانی نه‌رگیله‌ سه‌ختتر له‌ کێشانی جگه‌ره‌ ده‌بێت هۆی ئاڵووده‌بوون، چ نه‌رگیله‌ چ جگه‌ره‌ هه‌ردووکیان سووتاندن و کێشانی تووتنه‌، که‌ مادده‌ی نیکۆتینی تێدایه‌، ئه‌م مادده‌یه‌ش تووشی ئاڵووده‌بوون به‌ جگه‌ره‌ یا نه‌رگیله‌ ده‌کات.
- راسته‌ تووتنی نه‌رگیله‌ بۆندار ده‌کرێت به‌ بۆنی میوه‌ی جیاواز یا له‌گه‌ڵ هه‌نگوین و شیرنی تێکه‌ڵ ده‌کرێت، به‌ڵام تووتن هه‌ر تووتنه‌! هیچ له‌ کاریگه‌رییه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌ کیمیاوییه‌کانی ناگۆڕدرێت.
- به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌کێشان، نه‌رگیله‌ بڕی زیاتر له‌ مادده‌ی ئارسینک و قوڕقووشم و نیکلی تێدایه‌، هه‌روه‌ها 36 جار زیاتر تار و 15 جار زیاتر یه‌که‌ئۆکسیدی کاربۆنی تێدایه‌.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ی باسی بکه‌ین، به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌ مانای ئه‌وه‌ی نییه‌ جگه‌ره‌ سه‌لامه‌تره‌ و باشتره‌ بکێشرێت!! به‌ڵکو هه‌ردووکیان "نه‌رگیله‌ و جگه‌ره‌" هۆکاری ناسراوی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و لووله‌کانی خوێن و شێرپه‌نجه‌ی سییه‌کانن.[/size]

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

2

وه‌ڵام: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

سوباس بؤ خوا بةخانةوادةوه لةو شتانه دوورين. كةسمان نيه بيانكيشيت.
دةستت خؤش بيت بؤ ئةم بابةته، بةراستى بةلاى منةوه كرنك بوو.

3

وه‌ڵام: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

من هةردوکیان دةکیشم من زیانةکانیم دةزانی دةست خوش

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

4

وه‌ڵام: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

neutral

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

5

وه‌ڵام: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

[size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ سوده‌ والله‌ كاكه‌ برایه‌كم جارێكیان زۆری نێرگه‌له‌ كێشا یه‌كسه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ له‌ بنه‌وه‌ ڕشاوه‌ وه‌زحی زۆر تێك چوو[/size]

6

وه‌ڵام: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

[size=16]سوپاس هاوریان ده‌ستی ئیوه‌ش خۆش بیت...والله له‌خوا به‌زیاد بئ منش هیچ یانم به‌كارنه‌هیناوه‌ له‌ژیانما[/size]

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

7

وه‌ڵام: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

S21 نووسی:

سوباس بؤ خوا بةخانةوادةوه لةو شتانه دوورين. كةسمان نيه بيانكيشيت.
دةستت خؤش بيت بؤ ئةم بابةته، بةراستى بةلاى منةوه كرنك بوو.

ده ستخوش بودانانى ئه م بابه ته سه ركه وتوبيت

http://www.kurdupload.com/images/PZGif1339360881/429262_276213649114220_1064439575_n.jpg

http://www.kurdupload.com/images/xfZT7s1339360915/mgtfv.jpg

8

وه‌ڵام: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

[size=16]جا خۆ له‌ 80% گه‌نجی ئێستا و بگره‌ زیاتریش نێرگه‌له‌ی لێببڕی شێت ده‌بێت ، به‌ته‌واوی خووی پێوه‌ گیراوه‌ ، زۆررر بونی کافتریاکان و قه‌ره‌باڵغیشیان ئه‌مه‌ ئه‌سه‌لمێنێت[/size]

http://www.kurdupload.com/images/y4Lf951392892665/sss.jpg

9

وه‌ڵام: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

tuba نووسی:
S21 نووسی:

سوباس بؤ خوا بةخانةوادةوه لةو شتانه دوورين. كةسمان نيه بيانكيشيت.
دةستت خؤش بيت بؤ ئةم بابةته، بةراستى بةلاى منةوه كرنك بوو.

ده ستخوش بودانانى ئه م بابه ته سه ركه وتوبيت

زۆر سوپاس خاتوو توبا

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

10

وه‌ڵام: به‌ ده‌رخستنی راستییه‌کان له‌سه‌ر نه‌رگیله‌:-

رابه‌ر نووسی:

[size=16]جا خۆ له‌ 80% گه‌نجی ئێستا و بگره‌ زیاتریش نێرگه‌له‌ی لێببڕی شێت ده‌بێت ، به‌ته‌واوی خووی پێوه‌ گیراوه‌ ، زۆررر بونی کافتریاکان و قه‌ره‌باڵغیشیان ئه‌مه‌ ئه‌سه‌لمێنێت[/size]

جا والله‌ كاك رابه‌ر ئه‌م نه‌گبه‌تی گه‌نجه‌كان مانه‌ به‌رای من ئه‌م ئه‌گه‌رێته‌وه‌ خودی تاكه‌كه‌ خۆی ئه‌گه‌ر نا منش ئه‌چم بۆ كافتریا له‌ناو 6\7 هاورێ زیاتر دائه‌نیشم گشتیان ئه‌كێشن به‌لام من تا ئێستا ده‌سشم لێ نه‌داوه‌ راستی من گالته‌م به‌و شته‌ دێ ئه‌ڵێن خۆشه‌ بۆ خاتری خوا دووكه‌ل خۆشی چی تیایه‌ وه‌كو ووتم ئه‌مه‌ ته‌نها نه‌گبه‌تیه‌و هیچی تر !!!!!!!

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif