1

بابه‌ت: یه‌که‌م ڕه‌نگى ئاگره‌که‌ى

یه‌که‌م ڕه‌نگى ئاگره‌که‌ى

ئاشکرایه‌ که‌ ئاگر ته‌نێکى گه‌رمى کڵپه‌ سه‌ندووى دره‌وشاوه‌یه‌ له‌دنیادا به‌ڵام ئاگرى دۆزه‌خ لاى ئێمه‌ زانراو نى یه‌. ناشتوانین هیچ له‌ باره‌یه‌وه‌ بزانین مه‌گه‌ر زانیارى یه‌ک له‌ رێگه‌ى په‌یامى خواوه‌ پێمان گه‌یشتبێت ئیمامى بوخارى ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت له‌باره‌ى زۆر ڕه‌شى ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌ فه‌رموده‌یه‌کمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ و
ده‌فه‌رموێت: (اترونها- نارجهنم- حمراء كناركم هذا؟ لهى اشد من القار) واته‌: ئێوه‌ ده‌زانن ئاگرى دۆزه‌خ وه‌کو ئاگرى ئێوه‌ سووره‌؟ به‌ڵکو له‌ قیر ڕه‌شتره‌. له‌ فه‌رموده‌یه‌کى تردا هاتوه‌ک (اوقد على النار الف سنة حتى احمرت, ثم اوقد عليها الف سنة حتى ابيضت, ثم اوقد عليها الف سنة حتى اسودت مظلمة) واته‌ ئاگرى دۆزه‌خ گروتینى پێ درا بۆ ماوه‌ى هه‌زار ساڵ هه‌تا سوور بوو پاشان گڕوتینى پێ درا هه‌تا سور بوو پاشان گروتینى پێ درا هه‌تا سپى بوو پاشان گروتینى پێ درا بۆ ماوه‌ى هه‌زار ساڵ هه‌تا ره‌ش داگیرسا.)
هه‌ندێ له‌زانایانیش کاتێ له‌باره‌ى بونه‌وه‌ره‌وه‌ ده‌دوێن باسى ئه‌م جۆره‌ ئاگره‌ده‌که‌ن که‌به‌هۆى تێڕوانینیان یۆ خۆرو ئه‌ستێره‌کانى تره‌وه‌ به‌دییان کردووه‌. پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت (ان الصخرة العظيمة لتلقى من شفير جهنم فتهوى فيها سبعين عاما ما تتقضى الى قرارها) واته‌: به‌ردێکى گه‌وره‌ فڕێ ده‌درێته‌ ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌ حه‌فتا ساڵ به‌رده‌بێته‌وه‌و  هێشتا ناگاته‌ جێ- واته‌ بنکى دۆزه‌خ.

هه‌روه‌ها (ابو هريرة) ره‌زاى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێ رۆژێکیان لاى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم بووین گوێمان له‌ ده‌نکێکى زۆر به‌رز بو ئینجا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم فه‌رمووى ئه‌وه‌ زانیتان ئه‌و ده‌نگه‌ به‌رزه‌ چى بوو؟ گوتمان خواو پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌زانن فه‌رموى ئه‌وه‌ یه‌کێ بوو له‌به‌رده‌ گه‌وره‌کان که‌خواى گه‌وره‌ فرێ دایه‌ ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌ (70)ساڵه‌ به‌ڕێوه‌یه‌ ئێستا گه‌یشته‌ جێگاى خۆى. له‌ فه‌رمودیه‌کى راستدا هاتووه‌. (لو كان المسجد مائة الف او يزيدون و فيهم رجل من اهل النار فتنفس فاصابهم لا حترق المسجد ومن فيه) واته‌ ئه‌گه‌ر له‌ مزگه‌وته‌دا هه‌زار یان زیاتر هه‌زار که‌سى تیابێت و یه‌کێکى ئه‌هلى دۆزه‌خى تیابێت هه‌ناسه‌ بدات و هه‌ناسه‌که‌ى به‌ریان بکه‌وێت ئه‌وا هه‌ناسه‌که‌ى مزگه‌وت و ئه‌وه‌شى تیایه‌تى ده‌یسوتێنێت یان ئه‌وه‌ى تیایه‌تى ده‌یسوتێنێت. له‌ کتێبى پێشه‌وا (احمد) ره‌حمه‌تى خواى لێ بێت له‌ (الزهد)هاتوه‌ جارێکیان ئیمامى عومه‌رى کورى خه‌تتاب ره‌زاى خواى لێ بێت داواى ئامۆژگارى له‌که‌عب کرد و فه‌رمووى: (ياكعب خوفنا, قلت ياامير الؤمنين اوليس فيكم كتاب الله وحكمة رسول الله صلى الله علية وسلم؟ قال: بلى ولكن خوفنا, فقلت ياامير الؤمنين اعمل عمل رجل لو وافيت يوم القيامة بعمل سبعين نبيا لازدريت عملك مما ترى, فاطرق عمر- ونكس –مليا ثم افاق فقال: زيادنا ياكعب. قلت: ياامير المؤمنين لوفتح من جهنم قدر منخر ثور بالمشرق و رجل بالمغرب لغلى دماغه حتى يسيل من حرها, فاطرق عمر- ونكس- مليا- مليا ثم افاق, فقال: زدنا ياكعب. قلت: ياامير المؤمنين ان جهنم لتزفر يوم القيامة زفرة لا يبقى ملك مقرب او نبي مصطفى الا خر جاثيا على ركبتيه ويقول رب نفسي نفسي لا اسئلك اليوم الا نفسي, فاطرق عمر مليا. فقلت: ياامير الؤمنين, اوليس تجدون هذا فى كتاب الله عزوجل؟ قال: كيف: قلت قول الله تبارك وتعالى: يوم تاتي كل نفس تجادل عن نفسها وتوفى كل نفس ماعملت وهم لايظلمون)واته‌ ئه‌ى که‌عب بمان ترسێنه‌ ووتم ئه‌ى ئه‌میرى موسڵمانان ئایا له‌نێو ئێوه‌دا کتێبه‌که‌ى خواو سوننه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم نى یه‌؟ فه‌رمووى به‌ڵێ هه‌یه‌! به‌ڵام بمان ترسێنه‌ پاشان ووتم ئه‌ى ئه‌میرى موسڵمانان تۆ ئه‌وه‌نده‌ کارى گه‌وره‌ و زۆر بکه‌ ئه‌گه‌ر له‌رۆژى قیامه‌تدا بهێنرێت هه‌تا ئه‌ندازه‌ى حه‌فتا پێغه‌مبه‌رکارى چاکه‌ت کردبێت هێشتا کاره‌که‌ت به‌که‌م ده‌زانیت له‌چاو ئه‌و ناره‌حه‌تیانه‌ى که‌ له‌قیامه‌تدا ده‌یبینیت ئیمامى عومه‌ر سه‌رى دانه‌واندو ماوه‌یه‌ک دۆش داما پاشان به‌ ئاگا هاته‌وه‌ پاشان فه‌رمووى زیاتر بمانترسێنه‌ ئه‌ى که‌عب ووتم ئه‌ى ئه‌میرى موسڵمانان گه‌ر ئه‌ندازه‌ى لوتى گایه‌ک له‌ رۆژهه‌ڵاته‌وه‌ دۆزه‌خ بکرێته‌وه‌ وه‌پیاوێکیش ه‌رۆژئاوابێت ئه‌وا ئه‌و پیاوه‌ مێشکى ده‌کوڵێت و هه‌تا گه‌رمى دا ده‌توێته‌وه‌ ده‌روات پێشه‌وا عومه‌ر سه‌رى دانه‌واندو ساتێک بێ ئاگا بوو پاشان هاته‌وه‌ هۆش خۆى ئینجا فه‌رمووى ئه‌ى که‌عب زیاتر بمان ترسێنه‌ ووتم ئه‌ى ئه‌میرى موسڵمانان به‌راستى له‌قیامه‌تدا دۆزه‌خ ده‌نگ و هاوار و ناڵه‌یه‌کى گه‌وره‌ى وه‌هاى لێ دێت که‌هه‌رچى فریشته‌ى نزیک یان پێغه‌مبه‌رى پاڵیوراو هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ ده‌که‌ون و ده‌ڵێن ئه‌ى په‌روه‌ردگار ته‌نها نه‌فسى خۆم داوا ده‌که‌م ته‌نها نه‌فسى خۆم وه‌ داواى که‌سى ترت لێ ناکه‌م ته‌نها نه‌فسى خۆم رزگار بکه‌ ئیمامى عومه‌ر سه‌رى دانه‌واندو که‌مێک بێ ئاگا بوو ئینجا من ووتم ئه‌ى ئه‌میرى موسڵمانان ئایا ئه‌م روداوه‌ له‌کتێبه‌که‌ى خواى گه‌وره‌و میهره‌باندا به‌دى ناکه‌ن؟ فه‌رمووى چۆن؟ وتم ئه‌م ووته‌ى خواى گه‌وره‌یه‌که‌له‌واتایدا ده‌فه‌رموێت: قیامه‌ت ئه‌و رۆژه‌ سه‌خته‌یه‌ که‌ هه‌موو نه‌فسێک ته‌نها به‌رگرى له‌نه‌فسى خۆى ده‌کات چونکه‌ به‌نده‌کان هه‌تا پێویستیان به‌ئه‌ندازه‌ى گه‌ردیله‌یه‌ک خێر هه‌یه‌ له‌و رۆژه‌ ناره‌حه‌تدا- وه‌هه‌موو نه‌فسێک خێر یان خراپه‌ى کردبێت نیشانى ئه‌درێت وه‌سته‌میان لێ ناکرێت- واته‌ نه‌خراپه‌کانیان بۆ زیاد ده‌کرێت و نه‌چاکه‌کانیشان بۆ که‌م ده‌کرێته‌وه‌. پێغه‌مبه‌ریش صلى الله علیه‌ وسلم ده‌فه‌رموێت: (لا تزال جهنم يلقى فيها وتقول هل من مزيد؟ حتى يضع فيها رب العزة قديمة فيزوي بعضها الى بعض. تقول: قط, وعزتك) واته‌: به‌رده‌وام مرۆڤ و جنۆکه‌ فرێ ده‌درێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌ وه‌دۆزه‌خیش ده‌ڵێت ئایا زیاتر هه‌یه‌ فڕێ بدرێته‌ ناومه‌وه‌؟ هه‌تا په‌روه‌ردگارى مه‌زن پێ پیرۆزى ده‌خاته‌ ناویه‌وه‌, و دۆزه‌خ دێته‌وه‌یه‌ک, وه‌ده‌ڵێت: به‌سمه‌ به‌سمه‌ سوێند بێت به‌ عیزه‌تى تۆ. به‌ڵێ ئه‌وه‌ شوێنى ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌له‌دنیادا گاڵته‌یان به‌په‌یڕه‌وو به‌رنامه‌ى خواده‌کردو رێچکه‌ى خوارو خێچى ده‌ستکردى مرۆڤیان گرتبووه‌به‌ر بۆ هه‌تا هه‌تایى له‌وێدا ده‌مێننه‌وه‌و به‌رده‌وامیش ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌یان له‌سه‌ر زیاد ده‌کرێت: وه‌خواردن و خواردنه‌وه‌یان ته‌نها ئاوى کوڵاو کێم و زوخاوى دۆزه‌خى یه‌کانه‌. هه‌روه‌ها به‌هۆى تاوانه‌کانیانه‌وه‌ ڕوویان ره‌ش و ناشیرین ده‌بێت له‌هه‌موو گۆشه‌یه‌کى دۆزه‌خه‌وه‌ هاوارده‌که‌ن و ده‌ڵێن ئه‌ى ده‌رگاوانى دۆزه‌خ ئایا ئیتر کاتى سزا کۆتایى سزا کۆتایى نه‌هات؟ خ هیچمان نه‌ما نه‌سوتێت ! به‌ڵام به‌ نه‌خێر وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌ و پێن ده‌وترێت: ئێوه‌ هه‌رگیز تازه‌ به‌ته‌مایى ژیانى ئاسووده‌یى و خۆشى مه‌بن به‌ڵکو هه‌ر چاوه‌رَ ئه‌وه‌ بن هه‌ر سزاکانتان له‌سه‌ر زیادبکرێت, و کۆڵى سه‌رشانتان هێنده‌ى تر قورس و گران بکرێت بێ ده‌نگ بن ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڵێن. به‌ڵکو جارى وا هه‌یه‌ به‌ووشه‌ى (فاخسوا)وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌ که‌له‌زمانى عه‌ره‌بى دا بو (ضغةو حةثةى)سه‌گ به‌کاردێت واته‌ ئه‌وه‌نده‌ مه‌ڕۆن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک په‌شیمان بوونه‌وه‌ دادیان نادات و فریایان ناکه‌وێت.... له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ئاگر گه‌مارۆیان داون له‌لاى سه‌ره‌وه‌ و لاى راست و لاى چه‌پ و له‌ پێشه‌وه‌و له‌دواوه‌ ده‌ورى داون و له‌ناویا نوقم ده‌بن و دوکه‌ڵ قانیان ده‌دات و تاریکى باڵیان به‌سه‌ر ده‌کێشَت و خواردن و خواردنه‌وه‌یان ئاگره‌.... جل و به‌رگیان ئاگره‌ پشوودانیان هه‌ر ئاگره‌ هه‌موو هاوده‌م و خۆشه‌ویستیان ئاگره‌و به‌س کورسى ئاگرینیان بۆ رازاوه‌ته‌وه‌ هه‌ر ئاوێک که‌ئه‌یخۆنه‌وه‌ جه‌رگ و هه‌ناویان داده‌رزێنێ, له‌هه‌ر لایه‌که‌وه‌ ده‌گرى هه‌ر هاوارو شین و واوه‌یلایه‌, هه‌موو داواکارو ئاواته‌ خوازى مردنن به‌ڵام نامرن. (ابو هريرة) ره‌زاى خواى لێ بێت ده‌گێرێته‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تى ئه‌و ئاگره‌ى که‌له‌دنیادا ده‌یکه‌نه‌وه‌ به‌شێکه‌ له‌ حه‌فتا به‌شى ئاگرى دۆزه‌خ. (ناركم جزاء من سبعين جزء من نار جهنم) پێغه‌مبه‌رى ئازیز صلى الله علیه‌ وسلم له‌باره‌ى فراوانى و گه‌وره‌یى دۆزه‌خه‌وه‌ فه‌رموویه‌تى: (يؤتى بجهنم يومئذ لها سبعون الف زمام, مع كل زمام سبعون الف ملك) واته‌ : له‌رۆژى دوایدا دۆزه‌خ ده‌هێنرێت حه‌فتا هه‌زار ئه‌لقه‌ى هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌ڵقه‌یه‌کیش حه‌فتا هه‌زار فریشته‌ هه‌ڵى گرتوه‌ خودا په‌نامان بدات ئه‌و فریشته‌ زه‌به‌للاح و گه‌ورانه‌ حه‌فتا هه‌زاریان ته‌نها یه‌ک ئه‌لقه‌ هه‌ڵده‌گرن ده‌بێت دۆزه‌خ گه‌وره‌یى یه‌که‌ى چه‌ند بێت ! به‌ڵگه‌ى تریش له‌سه‌ر گه‌وره‌ی دۆزه‌خ ئه‌وه‌یه‌ که‌خۆر و مانگ چه‌نده‌ گه‌وره‌ن که‌چى فڕێ ده‌درێنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌ وه‌ک ده‌فه‌رموێت (الشمس والقمر مكوران فى النار) واته‌ خۆر و مانگ فڕێ ده‌درێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌

س.مالپه‌ری قورئانی پیرۆز

2

وه‌ڵام: یه‌که‌م ڕه‌نگى ئاگره‌که‌ى

[center][size=16]ده‌س خۆش خاتوو به‌هه‌شت ان شاءالله قه‌ت ئه‌و ئاگره‌ نابینین په‌نا به‌ خوای گه‌وره‌:) [/size][/center]

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

3

وه‌ڵام: یه‌که‌م ڕه‌نگى ئاگره‌که‌ى

ان شاءالله‌ زۆر سوپاس

4

وه‌ڵام: یه‌که‌م ڕه‌نگى ئاگره‌که‌ى

ĒМЯÂN نووسی:

[center][size=16]ده‌س خۆش خاتوو به‌هه‌شت ان شاءالله قه‌ت ئه‌و ئاگره‌ نابینین په‌نا به‌ خوای گه‌وره‌:) [/size][/center]

[center] گه‌وره‌ بوون ئه‌و تابلۆیه‌ بوو كه‌ هیچ كام له‌و ڕه‌نگانه‌ى تێدا نه‌بوو كه‌ به‌ منداڵى خه‌ونم پێیانه‌وه‌ ده‌بیــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــنى......!!
[/center]

5

وه‌ڵام: یه‌که‌م ڕه‌نگى ئاگره‌که‌ى

ĒМЯÂN نووسی:

[center][size=16]ده‌س خۆش خاتوو به‌هه‌شت ان شاءالله قه‌ت ئه‌و ئاگره‌ نابینین په‌نا به‌ خوای گه‌وره‌:) [/size][/center]

http://www.facebook.com/baxtear.kurdi

رۆژێک دادێت لەسەر گۆڕەکەم دادەنیشی
قورئان دەخوێنی و دەگری

بەگریانەوە بانگم دەکەی لەوێ نیم
تا پێت بڵێم گیان
چەند وەڵامت دەدەمەوە گوێت لێم نابێت
دەستەکانم دەهێنم فرمێسکەکانت دەسرم
بەڵام خۆڵی سەر گۆڕەکەم ناهێڵی هەستمەوە لات بم
ئەو جارەیان بمبورە
کە بەشداری خەم و گریانت نابم

6

وه‌ڵام: یه‌که‌م ڕه‌نگى ئاگره‌که‌ى

[center][size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش ماندونه‌بی وای گه‌وره‌ بمان پارێزێ إن شاءالله(أللهم إجعلنا من أهل الجنة ولاتجعلنا من أهل النار)أمین أجمعین[/size][/center]

7

وه‌ڵام: یه‌که‌م ڕه‌نگى ئاگره‌که‌ى

آمین آجمعین
زۆر سوپاس براکانم