بابهت: وتەیەک لەسەر بێ رێزی یەکان بەرانبەر بە پیرۆزی یەکان
[size=16]وتەیەک لەسەر بێ رێزی یەکان بەرانبەر بە پیرۆزی یەکان
دەم درێژی وبێ رێزی بە پیرۆزیەکان ھەروەک نیشانەی داروخانی خانەی ( تەدەیون ) ودینداری و بێ ئیلتزامی ئیمانی وشکستی بیروباوەرە لای ئەو کەسە ھەروەھا نیشانەی ئیفلاسی فەرھەنگی مەدەنی ودارمانی دیواری (تەمەدون) وشکستی رۆشنبیری و شارستانی یەتاییەتی ، کاتێک کەسێک یان لایەن و دەزگایەک پەلاماری پیرۆزیەکانی مرۆڤەکانی دەوروبەری دەدا وسوکایەتی بەبیروباوەر وعەقیدەی ئەو خەلکە دەکات ٠ مانای پاشاگەردانی وکەس بەکەسی کۆمەڵگە وئاماژەی ناکارایی دەسەڵات و دەزگا پەیوەندی دارەکانە لە ئەرکەکانیاندا وشکاندنی ئەو بەڵێنەیە کەبەرپرسان سوێندیان لەسەرخواردوە کە پارێزگاری یەکپارچەیی خاک وخەڵک بکەن ورێگە لەپێشێلکاری مافی ھاوڵاتیان بگرن بە سەروەرکردنی یاسا.
بەداخەوە ئەمرۆ ئێمە شایەتی ئەم حاڵەین وھەرجارە ولە شوێنێک ، ھەرجارە وبەشێوازێک لەم ھەریمەی ئێمەدا تەعبیر لەو واقعە تاڵە دەکرێ.
ئەرکی دەسەڵاتە بەخێرایی وئیجرائاتی ئیداری ویاسایی رێگە لەتەشەنە کردن و کاردانەوەو بەرچە کردارەکان بگرێ چونکە دورنیە کەسانێک حەزیان لە وروژاندنی ویژدان وھەستی جەماوەر بێ و بیانەوێ یاری بە ھەست وسۆزی ئایینی ھاوڵاتیان بکەن و گوێیان لەئەنجام ودەرھاوێشتە وکاردانەوەکان نەبآ ، ھەروەک لەوانەیە کەسانێک ھەبن ئەم تاوانە لەژێر چەتری ئازادی رادەربرین دا پۆلێن بکەن ودەرک بەمەترسی کاردانەوەکانی نەکەن بەمەش تاوانێک دەرھەق بەچەمکی ئازادی دەکەن و، ژێرخانی ئاسایشی کۆمەڵگە ھەڵدەوەشێننەوە .
ھەرچەند ئەوەی لەم رۆژانەدا رویدا لەبڵاوبوونەوەی چەند کوفرو سوکایەتی یەکی بێ پەردە بەزاتی موقەدەسی خودایی .. کارێکی قێزەون و بێ سابیقە و مەترسی دارە ، بەڵام دەبێ موسوڵمانان وھاوڵاتیانی کوردستان نەکێشێتە ناو وەڵامی توند وتیژی وپەرچەکرداری سەخت .. ھەروەک ئەو پرسیارەش قسەی زۆر ھەڵدەگرێ کە بۆچی نوسراوێکی دووساڵ لەمەو پێش لەم کاتەدا بڵاو دەکرێتەوە ؟! بۆیە دەبێ ھەموو لایەک بە مەسئولیەتەوە وێرای ئیدانە کردن مامەڵەی بکەین.
لەگەڵ حەسرەت و ئەسەف بۆ بێ شەرمی نوسەر وتاوانی بڵاوکەرەوەی باسەکە دەخوازم دڵبرینداران و خواناسان ھاوسەنگی لەدەست نەدەن و بیانوو نەدەن بەدەست ناحەزانەوە ، چونکە دوور نیە ئەمە بەشێک بێ لە پیلانی سەرقاڵ کردنی خەڵک و گۆرینی ئاراستەی بایەخ دانەکان ، جگە لە ھۆکار و ئامراز و شێوازی یاسایی و مەدەنی پەنا بۆ ھیچی تر نەبەن ..
جەنگ لە گەڵ خودا و بێ رێزی بە پیرۆزی یە خوداییەکان لە سەرانەسەری مێژوودا سەرکەوتوو نەبووە و ھەمیشە شکستی ھیناوە ..
ان الذين يحادون الله و رسوله اولئك في الاذلين . كتب الله لاغلبن انا و رسلي وان الله قوي عزيز
21/المجادلة
صلاح الدين محمد بهاء الدين
7/5/2012
دوشەمە لەسەر سێ شەممە[/size]