1

بابه‌ت: 4 له‌سیفه‌ته‌كانی قه‌ومی لوط كه‌ئێستا لای ‌گه‌نجه‌كانماندا بوونی هه‌یه‌!!

[size=16]قه‌ومی پێغه‌مبه‌ر لوط كه‌به‌خراپترین قه‌وم له‌مێژوودا له‌قه‌ڵه‌م دراون له‌ڕووی ڕه‌وشت وباری كۆمه‌ڵایه‌تی،چه‌ند سیفه‌تێكیان هه‌بوو كه‌ئێستا هه‌ندێك له‌و سیفه‌تانه‌ لای گه‌نجانی ئێمه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌،بۆیه‌ به‌پێویستم زانی باسی بكه‌م،سیفه‌ته‌كانیش:



1-فیكه‌ لێدان(التصفیر)

پیاوه‌كانی ئه‌و قه‌ومه‌ پێشتر به‌شێوه‌ی فیكه‌ لێدان بانگی یه‌كتریان ده‌كرد بۆئه‌نجامدانی كاری خراپه‌و فاحیشه‌،ئێستاش گه‌نجه‌كانمان هه‌مان شێوه‌ی بانگكردن به‌فیكه‌لێدان به‌كارده‌هێنن!!



2-وه‌ستان له‌سه‌ر شۆسته‌كان

پێغه‌مبه‌رمان(د،خ)نه‌هی له‌وه‌كردوه‌ كه‌گه‌نج وپیاوه‌كان له‌سه‌ر شۆسته‌و سه‌ر ڕیگاكان بوه‌ستن،وه‌صه‌حابه‌ به‌ڕێزه‌كانیش هه‌ركاتێك بۆكارێكی پاك وپێویست ناچار بونایه‌ له‌سه‌ر ڕێگا بوه‌ستن،ئه‌وا هه‌قی وه‌ستانه‌كه‌یان ئه‌دا كه‌ئه‌ویش(داپۆشینی چاو وگوێنه‌گرتن بۆهه‌مو شتێك وڕێگه‌ نه‌گرتن )،گه‌نجه‌كانی ئێمه‌ش بۆتوانج دان له‌كچان وئافره‌تان له‌سه‌ر شۆسته‌و سه‌ر ڕێگاكان به‌كۆمه‌ڵ كۆده‌بنه‌وه‌!!



3-كردنه‌وه‌ی قۆپچه‌كانی سه‌ر سینگ

یه‌كێكی تر له‌و سیفه‌تانه‌ی ئه‌و قه‌ومه‌ كردنه‌وه‌و نیشاندانی سینگیان بوو به‌به‌رده‌وامی،به‌شێوه‌یه‌ك كه‌جله‌كانیان له‌جلی پاكستانی ئه‌چوو،قۆپچه‌كانی سه‌ر سنگیان ئه‌كرده‌وه‌ بۆخۆ نیشاندان وخۆده‌رخستن،كه‌ئێستاش زۆربه‌ی گه‌نجه‌كانمان هه‌مان سبفه‌تیان هه‌یه‌!!



4-هێنانه‌خواره‌وه‌ی كه‌مه‌ری پانتۆڵ بۆسه‌ر ئێسكی سمت

ئه‌وه‌ش سیفه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌بوو له‌قه‌ومی لوط كه‌به‌گه‌نجی شاز ناسراون وخه‌ریكی فاحیشه‌كردن بوون!!

ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌گه‌نجانمان واده‌زانن كه‌ئه‌وه‌ مۆدێله‌و شتێكی جوانه‌،بێئه‌وه‌ی بزانن كه‌ئه‌و مۆدێله‌ له‌ناوچه‌ی ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن دیزاینه‌رێك داهێنرا كه‌به‌ ناوازه‌یی سێكسی ناسراوه‌!!





هیودارم گه‌نجان سودی لێوه‌رگرن وتۆزێك به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌...

س.ئیسلام بۆهه‌مووان
[/size]

http://www.kurdupload.com/images/fwoe1336723617/83931937_141377185949395_645662_1793107715_n.jpg

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif

2

وه‌ڵام: 4 له‌سیفه‌ته‌كانی قه‌ومی لوط كه‌ئێستا لای ‌گه‌نجه‌كانماندا بوونی هه‌یه‌!!

[center][size=24]ماندونه‌بی ده‌ سته‌كانت خۆش شته‌كان هه‌مووی راستن[/size][/center]

3

وه‌ڵام: 4 له‌سیفه‌ته‌كانی قه‌ومی لوط كه‌ئێستا لای ‌گه‌نجه‌كانماندا بوونی هه‌یه‌!!

[center][size=24]زۆر سوپاس كاك شه‌یدا[/size][/center]

[size=16]me In FaCeBooK[/size]
http://smn21.com/up/uploads/gif/90a0f9c2ac.gif
http://smn21.com/up/uploads/gif/447ff6b015.gif