بابه‌ت: چیرۆكی سی و پێنج(به‌زه‌ی و رِهحمهتی خوا له قیامه تدا)
[center]چیرۆكی سی و پێنج
(به‌زه‌ی و رِهحمهتی خوا له قیامه تدا)
(ابن مسعود)(خوای لێ ڕازبێت )ده‌گێڕیته‌وه: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمووی دوو كه‌س كه ده‌چێته به‌هه‌شت پیاوێكه كه ده‌ڕوات به‌ڕێگادا جار‌و بار نسكۆ ده‌دات ده‌كه‌وێت جار جاره‌ش ئاگر دهیكڕوزێنێ، كه‌له‌و حاڵه‌ته ڕزگاری ده‌بێت ئاوڕێك بۆ دواوه ده‌داته‌وه ، ده‌ڵێت: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌له‌و ئاگره‌ی ڕزگار كردم به‌ڕاستی خوا چاكه‌یه‌كی وای له‌گه‌ڵ كردم كه‌كه‌س پێش من و دوای من ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه. كوت و پڕ چاوی بهدرهختێك ده‌كه‌وێت له‌خوا ده‌پاڕێته‌وه: خوایه له‌م دره‌خته‌م نزیك بكه‌ره‌وه به‌ڵكو تۆزێك له‌سێبه‌ره‌كه‌یدا بحه‌سێمه‌وه و چۆڕه ئاوی بخۆمه‌وه . لهخواییهوه پێ ده‌وترێ: له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت بۆ بێته دی داوای شتی تر بكه‌یت. ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌خێر په‌یمان بێت داوای چی تر نه‌كه‌م ئاشكراشه كه خوا لۆمه‌ی ناكات چونكه شتی وا ده‌بینێت كه ناتوانێت سه‌بر بگرێت ئیتر له دره‌خته‌كه نزیك ده‌كرێته‌وه له سێبه‌ره‌كه یا ده‌حه‌وێته‌وه ئاوه‌كه ده‌خواته‌وه . پاشان دره‌ختێك له‌وه‌ی پێشوو ، جوانتر‌و ڕازاوه‌تر ده‌بینێت: ده‌پاڕێته‌وه: خوایه له‌و دره‌خته‌م نزیك بكه‌ره‌وه بۆ سێبه‌رو ئاوه‌كه‌ی ، ئیتر ئه‌مه دووا داوا كاریمه خواش ده‌فه‌رمووێت: ئه‌ی تۆ نه‌ت ووت: په‌یمان بێت چی تر داوا ناكه‌م ؟ ئیتر چه‌ند جارێك ئه‌مه دووباره ده‌بێته‌وه هه‌موو جارێك كه شتێكی بۆ دابین ده‌كرێت،داوای شتی تر ده‌كات تا دوا جار گوێی له ده‌نگی كه‌سانی ناو به‌هه‌شت ده‌بێت ده‌پاڕێته‌وه: خوایه! بم خه‌ره ناو به‌هه‌شته‌وه له خوایی یه‌وه پێی ده‌ڵێن:ئاده‌میزاد! هیچ شتێك ناتوانێ تۆ له‌من دوور بخاته‌وه، چی داوا بكه‌یت بهت دێنمهدی ئایا ئه‌وه‌ت به‌سه ئه‌گه‌ر ههموودنیات پێ ببه‌خشم وئه‌وه‌نده تریشی بخه‌مه سه‌ر؟ پیاوه‌كه‌ش ڕووی كرده یه‌زدانی گه‌وره و عه‌رزی كرد: په‌روه‌ردگاری هه‌موو بوونه‌وه‌ر ئایا گاڵته‌م پێ ده‌كه‌یت؟ یه‌زدانیش فه‌رمووی: نه‌خێر من گاڵته‌ت پێ ناكه‌م ده‌بێ ئه‌وه بزانیت كه من توانام به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه....))
(حدیث صحیح متفق علیه )
[/center]