بابه‌ت: یه‌كه‌مین هۆتێلی له‌ژێر ئاو له دوبه‌ی دروست ده‌كرێت!!
[center]
میرنشینی دوبه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌مین هۆتێلی نێو ئاوی ئاشكرا كرد به شێوه‌یه‌ك میوان و گه‌شتیاران ده‌توانن له‌نێو ئاودا بن و ژووریان هه‌بێت.
كۆمپانیای بیگ ئهنفیست كونسالت كه كۆمپانیایه‌كی سویسرییه‌و ئه‌ركی دروستكردنی ئه‌و هۆتێله نوێیه له‌ئه‌ستۆ گرتووه ده‌ڵێ، ئه‌و هۆتێله له دوو به‌ش پێكهاتوه، به‌شێك له‌ژێر ئاوه و به‌شی دووه‌میش له‌سه‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه‌یه، به شێوه‌یه‌ك سێ ستونی گه‌وره ئه‌و دوو به‌شه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه كه له‌نێو ئه‌و سێ ستونه گه‌وره‌یه‌دا ئامێری به‌رزكه‌ره‌وه (مصعد)ی تێدایه‌و میوان و گه‌شتیاره‌كان ده‌توانن له‌نێوان به‌شه ژێر ئاوه‌كه‌ی و سه‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه هاتوچۆ بكه‌ن. به‌شی ژێر ئاوی ئه‌و هۆتێله‌ش له قۆڵایی 10 مه‌تری ئاوه‌كه‌دایه و له 21 ژوور و هۆڵی گه‌وره‌و بارێك پێكهاتووه.
ئه‌و هۆتێله به شێوه‌یه‌كیش دروستكراوه كه به‌شه ژێرئاوهكهی ده‌توانێ به‌ره‌و سه‌ره‌وه بجوڵێت و له‌كاتی روودانی كاره‌ساتی وه‌ك سونامی به‌شی ژێرئاوی هۆتێله‌كه دێته سه‌ر ئاو‌و له‌گه‌ڵ به‌شه‌كه‌ی دیكه یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
zagrostv
[/center]