بابه‌ت: مۆسیقا ته‌مه‌نى مرۆڤ درێژ ده‌كات
[center]
KTV ...
له‌میانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستیدا ده‌ركه‌وتووه ، كه گوێگرتن له مۆسیقا یارمه‌تى درێژكردنى ته‌مه‌نى مرۆڤ ده‌دات .
ئه‌م تاقیكردنه‌وه تازه‌یه كه زانایانى به‌ریتانیا له‌سه‌ر كۆمه‌لێك باڵنده ئه‌نجامیان داوه ئاشكرایانكردووه ، كه گوێگرتن له مۆسیقا چ به شێوه‌ی كۆمه‌ل یان تاكه‌كه‌سی بێت ، پارێزگارى له كۆئه‌ندامى به‌رگرى ده‌كات و یارمه‌تى درێژكردنى ته‌مه‌نى مرۆڤیش ده‌دات .
تاقیكردنه‌وه‌كه كه له‌سه‌ر گۆڤارى "جورنال ئۆف كاردیو توراس"ى به‌ریتانى بلاوكرایه‌وه ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه ، كه ئه‌و باڵندانه‌ى بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته گوێیان له مۆسیقا گرتووه ، ئه‌وا مه‌زه‌نده‌ى ئه‌وه له‌سه‌ركراوه كه ته‌مه‌نیان درێژتربووه ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى گوێیان له مۆسیقا نه‌گرتووه . [/center]