بابه‌ت: ranj sangawi
لە ناو ئەلبومەکەشمدا
ھەر بۆنە نەرمو خۆشەکەت بە سەرمادێ و
ھەر ترپە ترپەکەی جاران بە دڵما دێ و
کە دەست ئەدەم لە رومەتت
ھەست بە گەرمی لەشت ئەکەم
من دڵنیام ھێندە سەیری چاوت بکەم
ئێوارەیەک لە وێنەیەک دێیتە دەرێ و
جارێکی تر بە توندی باوەشت ئەکەم
___________-------------------------------
لەبیرت دێ ئێوارەیەک ...
زۆر بە ناسکی و شیرینی
داوات کرد لە شیعرێکمدا
شێوەی خۆتی تیا ببینی
سوێند بەو دڵەت کە ھەرگیز لای من نەشکاوە
زۆر جار ویستومە شیعرێکت بۆ بنوسم
بەلام بوە بە فرمێسک و
بە پەرەکەمدا تکاوە
بۆیە ئەوە ھەر لەبەر تۆ و
لەبەر دوو چاوانی لێڵم
لەم کتیبە تازەیەمدا
چەند پەڕەیەک بە سپێتی جێئەھێڵم.
_____________------------------------
ئه‌گه‌ر هه‌ر شیعرێکت بیینی
ناسک بوو وه‌کو دڵی خۆت
ئه‌گه‌ر بینیت به سۆزه‌وه
باوه‌شی ئه‌گرێته‌وه بۆت
گه‌ر هه‌ستت کرد وا خه‌ریکه
... باڵ ئه‌گرێت و له په‌ڕه‌که دێته‌ده‌رێ
ئه‌گه‌ر زانیت گیانی تیایه‌و
پیته‌کانی خوێن به له‌شیانا ئه‌گه‌ڕێ
ئه‌گه‌ر هاتوو ، مناڵ و خاکی و ساده‌بوو
ئه‌گه‌ر بیینیت به شوێنتا دێ و
بۆ سوتانیش ئاماده بوو
کاتێ زانییت پڕ به گه‌ردوون بیرکردن و سه‌دان ماچی قوڵی پێ یه
" دڵنیام ئه‌یناسیته‌وه شیعری کێ یه.
.
ranj sangawi
.