بابه‌ت: < دامه‌زراو >
< دامه‌زراو >
به‌ناوی خوا.
ڕاسته زۆر جار به كێشه‌یه‌ك، گوناهێك یان به‌ئه‌نجامێكی خراپی كاره‌كه‌مه‌وه گلانی (كه‌وتن) خۆمم دیوه، وه‌لێ هه‌ر زوو خۆم بۆ كۆكراوه‌ته‌وه. نه‌بووه تاڵییه‌ك كاتێكی زۆرم لێ ببات، له‌ئاستی تیشكی خه‌م هه‌میشه ئاوێنه به‌ده‌ستێك بوومه‌و بۆخۆیم پێچه‌وانه كردۆته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمووده‌یه‌ك هه‌یه زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ژیانم به‌گشتی، "سوپاسی خوا ده‌كه‌م" كه له‌په‌نای ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌وه به‌خته‌وه‌ری سه‌رتاپای ژیانی داگیركردووم و هه‌ر له‌دوای ساڵی 2001ـیشـهوه به‌زه‌حمه‌ت ڕۆژێكم بیر ده‌كه‌وێته‌وه كه تیایدا دڵخۆش نه‌بووبم! :
فه‌رمووده‌كه، پێغه‌مبه‌ر (دروودى خواى لةسةربئ) وتویه‌تی: (احفظ الله يحفظك, احفظ الله تجده تجاهك, إذا سألت فاسأل الله وإذا استعنت فاستعن بالله, واعلم أن الأمة لو اجتمعت على أن ينفعوك بشيء لم ينفعوك إلا بشيء قد كتبه الله لك, وإن اجتمعوا على أن يضروك بشيء لم يضروك إلا بشيء قد كتبه الله عليك, رفعت الأقلام وجفت الصحف).
واته: ( سنوور و ياساكانى خوداى گه‌وره بپارێزه، خوداى گه‌وره ده‌تپارێزێ، سنوور و ياساكانى خوداى گه‌وره بپارێزه، خوداى گه‌وره هه‌ميشه له‌گه‌ڵت ده‌بێت. ئه‌گه‌ر داوات كرد، داوا له خودا بكه. ئه‌گه‌ر پێويستت به پشت به‌ستن هه‌بوو، پشت به خودا ببه‌سته. باش بزانه. . . ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك ويستيان سوودت پێ بگه‌يه‌نن، ناتوانن سودت پێ بگه‌يه‌نن، ته‌نها شتێك نه‌بێت كه خوداى گه‌وره بۆتى نووسيبيت، وه ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵك بيانه‌ويت زيانت پێ بگه‌يه‌نن ناتوانن، ته‌نها به شتێك نه‌بێت كه خوداى گه‌وره لهسهرتى نووسيبێت، پێنووسه‌كان هه‌ستان و كاغهزهكانيش وشك بوونه‌وه)
"پێنووسه‌كان هه‌ستان و كاغه‌زه‌كان وشك بوونه‌وه": واته خوداى گه‌وره حوكمى خۆی كردووه و بڕيارى داوه كه كه‌س ناتوانيت سوود و زيانت پێ بگه‌يه‌نن ته‌نها به فه‌رمانى ئه‌و نه‌بێت.
سرهنك محسن
14-05-2012، هه‌ولێر.
- - - - - - - - - - - - -
وه‌رگێڕانی فه‌رمووده‌كه بۆ كوردی: محمد شوكت.