بابهت: رەمەزانی ئەمساڵ (شارۆخانی) هیندی مەراسیمی عومرە بەجێدەهێنێت
[center][size=16]گەورە ئەكتەرێكی سینەمایی هیندی ڕایگەیاند، ئەو موسڵمان بووەو شانازیش دەكات و نیازیشی وایە ڕەمەزانی ئەمساڵ گەشتی شاری مەككەو مەدیینە بكات و مەراسیمی عومرە بەجێبهێنێت.
(شارۆخان) ئەستێری سینەمایی هیندی و یەكێك لەو 50 كەسە جیهانییەكەی كەكاریگەریان هەیە لەمیانەی لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئەو كەسێكی موسڵمانەو لەهەموو شوێنێكیش باسی دەكات و شانازیشی پێوەدەكات و بەردەوامیش بەشێك لەسەروەتەكەی وەك زەكات بۆ پڕۆژەی ئابووری و هەژاران و نەداران دابین دەكات.
ئەمەو شارۆخان بەوە ناسراوە كەلەدوای ڕووداوەكانی 11 ی سێپتەمبەر لەووڵاتانی خۆرئاوا زۆر بەرگری لەموسڵمانان كردوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی ئەو ڕووداوەوە ڕووبەڕووی چەندین تۆمەت ببوونەوە[/size][/center]
[center][/center]