بابه‌ت: ئه‌مه‌وێت عاریفانه بیر بكه‌مه‌وه ...!
[center][/center]
[center][size=24]ئه‌مه‌وێت عاریفانه بیر بكه‌مه‌وه عاریفێك له بن دارێكدا دانیشتبو له برساندا گه‌ڵای ده‌خوارد" ماستاوچیهكی ده‌سه‌ڵات به‌لایدا تێپه‌ری و ووتی ئه‌گه‌ر ئاماده ببویتایه بێیته كۆشكه‌وه ناچار نه‌ده‌بوی ئه‌م گه‌ڵا وه‌ریوانه بخۆیت" عاریفهكهش ووتی " ئه‌گه‌ر تۆش ئاماده ببویتایه ئه‌م گه‌ڵا وه‌ریوانه بخۆیت ئاماده نه‌ده‌بوی خواردنی كۆشك بخۆیت" چه‌ند گهوهرهن ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ن گه‌لای وه‌ریوی دره‌خته‌كان بخۆن كاتێكیش سوپاس خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌ن سه‌ر به‌رز بكه‌نه‌وه نه‌ك خواردنی كۆشكه‌كان بخۆن و له‌كاتی سوپاسدا سه‌ر نه‌وی بكه‌ن ، چه‌نده به‌خته‌وه‌رن هیمن دوور له جه‌نجاڵ له ته‌نیشت ئاویكهوه نهیهكی درێژ به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن سه‌دایه‌كی غه‌ریبانه به یار ده‌ڵێن ئه‌ی مه‌عشوقی نازه‌نین هیچم نیه جگه له تۆ هیچم ناوی جگه له تۆ ، تۆ ته‌واوی به‌خته‌وه‌ریت، تۆ هه‌موو كامه‌رانیت ئێی چه‌نده كامهرانم كاتێك بیر له‌م شتانه دكهمهوه بیری له حاڵی مه‌ولانا ده‌كه‌مه‌وه كاتیك ده‌یگوت (خنك ان قمار بازی بباختت هرچی بودش ... نماند هیچش الا هوس قمار دیگر) چه‌ند سه‌ربه‌رزم ئه‌و چركه‌ساته‌ی رابیعه‌ی عه‌ده‌وی دیته‌وه یادم كاتیك دزه‌كه بۆ پێنجه‌م شه‌و چوه سهرماڵهی بینی وه‌ك چوار شه‌وی رابردوو رابعه له ژوانی یاردایه ، ووتی ئه‌ی پیره‌ژن هیشتا نه‌خه‌وتوی رابیعهش ووتی تۆ بۆ پارچه شتیكی ساده كه بیدزیت هیشتا خه‌وت لینهكهوتوه ئه‌ی من چۆن خه‌وم لێبكه‌وێت كه خوایه‌كم هه‌یه چاوهروانمه ژوانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستم مه‌وڵانا دێمه سهرگۆرهكهت شانازیت پێوه ده‌كه‌م . رابیعه دڵنیابه من بچوكیت ده‌كه‌م . من حاڵی له‌وه‌ی ئێوه‌م شك نه‌بردوه ئیتر ده‌بێت چێژ له حاڵه‌كانی ئێوه وه‌ربگرم به‌ڵام به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م ته‌نها ئه‌و خواردنه بخۆم كه سوپاس كردنی سه‌رم به‌رز ده‌كاته‌وه نه‌ك ئه‌و خواردنه‌ی له‌كاتی سوپاسدا سه‌ر نه‌وی بكه‌م
[/size][/center]
وەرگیراوە لە بەریز : سلام نادر
http://www.lexilogos.com/keyboard/sorani.htm