بابه‌ت: نامه‌که‌ی خودا
[size=20]نیوه‌رۆی رۆژێکی ساردی زستانه، کاتێك ئه‌میلی گه‌رایه‌وه بۆ ماڵ له پشت ده‌رگا ، پاکه‌تی نامه‌یه‌کی بینی نه پولی پێوه بوو نهمۆری ئیداری پۆسته‌که‌ی له سه‌ربوو ، ته‌نها ناونیشانی ئه‌وی له‌سه‌ر بوو
به‌سه‌رسامیه‌وه پاکه‌ته‌که‌ی کرده‌وه و نامه‌که‌ی خوێنده‌وه
" ئه‌میلی ئازیز :
ئه‌مرۆ ئێواره دێم بۆ ماله‌که‌ت تاکو چاوم پێت بکه‌ویت.
به عه‌شقه‌وه ، خودا "
ئه‌میلی هه‌روا که بهدسته له رزۆکهکانی نامه‌که‌ی له‌سه مێز دانا، بیری له‌وه کرده‌وه که بۆچی خوا ده‌یه‌وێت چاوی پێی بکه‌وێت ؟ خۆ ئه‌و مرۆڤێکی گرنگ نه‌بوو، هه‌ر له‌و فکره‌دا بوو که له‌ناکاو چێشتخانه‌ی ماڵه‌که‌ی به‌بیرهاته‌وه که به‌تاڵ بوو و به‌خۆی وت :" خۆ هیچم نیه بۆ میوانداری " هه‌ر بۆیه سه‌یری گیرفانه‌کانی کرد ته‌نها 5 دۆلار و 40 سه‌نتی هه‌بوو له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش رووی کرده فرۆشگا و نانێکی فه‌ره‌نسی و دوو بتڵ شیری کڕی، کاتێك له فرۆشگاکه هاته ده‌ره‌وه ، به‌فر کرێوه‌ی ده‌کرد و ئه‌ویش په‌له‌ی بوو تاکو زوو بگاته ماڵه‌وه و خواردنێك دروست بکا.
له‌رێگایی گه‌ڕانه‌وه، ژن و مێردێکی هه‌ژاری بینی که له سه‌رما هه‌ڵده‌له‌رزین ، پیاوی هه‌ژار به ئه‌میلی وت : " خانم ، ئێمه بێ ماڵ و حاڵین. زۆر سه‌رمامانه و برسین . ئایا ده‌کرێت یارمه‌تییه‌کی ئێمه بده‌ن ؟ "
ئه‌میلی له وه‌ڵامدا وتی : " به‌داخه‌وه ، من ئیتر پاره‌یه‌کم پێ نه‌ماوه و ئه‌م نان و شیرهشم بۆ میوانه‌که‌م کڕیوه "
کابرا وتی : " زۆر چاکه خانم ، سوپاس " ، دوایی ده‌ستی خسته سه‌ر شانی هاوسه‌ره‌که‌ی و به‌رێ که‌وتن
به هه‌مان شێوه که ژن و مێرده هه‌ژاره‌که دوورکه‌وتنه‌وه ، ئه‌میلی له دڵه‌وه هه‌ستی به ئازارێکی توند کرد ، خێرا به دوایدا رای کرد " به‌رێز ، خانم ، تکایه بوه‌ستن " کاتێك ئه‌میلی به‌و ژن و مێرده هه‌ژاره گه‌یشت، سه‌به‌ته‌ی نانه‌که‌ی به‌وان دا و دوای چاکه‌ته‌که‌ی ده‌رهێنا و به‌سه شانی ژنه‌ی دادا. کابرا سوپاسی کرد و نزای بۆ کرد ، کاتێك ئه‌میلی گه‌یشته ماڵه‌وه بۆ ساتێك خه‌فه‌ت دایگرت چونکه خودا ده‌یوست سه‌ردانی بکات و ئه‌ویش ئیتر بۆ میواندارێتی هیچی نه‌بوو ، له کاتی کردنه‌وه‌ی ده‌رگا چاوی به نامه‌یه‌کی تر که‌وت له‌سه‌ر زه‌وی ، نامه‌که‌ی هه‌ڵگرت و خوێندیه‌وه :
" ئه‌میلی ئازیز :
بۆ ئه‌و میوانداریه باشه و چاکه‌ته جوانه‌که‌ت سوپاست ده‌که‌م ،
به عه‌شقه‌وه خودا "
ئا : one
له کتێبی : تۆ گه‌وره‌تر له‌وه‌ی که بیری لێ ده‌که‌یته‌وه [/size]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!