بابه‌ت: کوپێك شیر
[center][size=20]
رۆژێك، کورێکی هه‌ژار بۆ گوزه‌رانی ژیان و دابین کردنی خه‌رجی خوێندن ده‌ست فرۆشی ده‌کرد له ماڵ بۆ ئه‌و مال ده‌چوو تاکو بتوانێت پاره‌یه‌ك به‌ده‌ست بهێنیت،
رۆژێك بینی ته‌نها یه‌ك سکه‌ی 10 سه‌نتی بۆ ماوه‌ته‌وه ئه‌مه له‌و کاته بوو که هه‌ستی به‌برسیه‌تی ده‌کرد ، بریاری دا له مالێك داوای خۆراك بکات ، به شێوه‌ی هه‌ڵکه‌وت له ده‌رگای مالێکی دا ، کچێکی شؤخ و شه‌نگ ده‌رگاکه‌ی کرده‌وه ، کوره‌که له‌گه‌ل دیتنی روخساری جوانی ئه‌و کچه شڵه‌ژا و له‌جیاتی خۆراك ته‌نها داوای په‌رداخێک ئاوی کرد.
ئه‌م کچه که زانی کچه‌که زۆر برسیه‌تی له جیاتی ئاو په‌رداخێکی گه‌وره‌ی شیری بۆ هێنا ، کوره به تێرمان و له‌سه‌رخۆ شیره‌که‌ی خوارده‌وه و وتی " پاره‌که‌ی ده‌کاته چه‌ند؟" کچه‌که له‌وه‌ڵامدا وتی " هیچ ناکات دایکم فێری کردووین که چاکه ، به‌رامبه‌ری نیه " کوره وتی " که وابوو من له دڵه‌وه سوپاست ده‌که‌م "
دوای چه‌ند سالێك ئه‌و کچه به سه‌ختی نه‌خۆش که‌وت پزیشکه‌کانی ناوچه‌که توانای چاره‌سه‌ریان نه‌بوو بۆ درێژه‌ی چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی شاریان کرد تاکو له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی پێشکه‌وتوو پزیشکانی پسپۆر چاودێری پرۆسه‌ی ده‌رمانه‌که‌ی بکه‌ن
دکتۆر " هوارد کله‌ی " به‌مه‌به‌ستی چاودێری کردنی نه‌خۆش و راوێژکاری بانگێشت کرا ، کاتێك زانی که نه‌خۆشه‌که له چ شارێکه‌وه هاتووه تروسکایهی سه‌یر له چاوه‌کانی به‌رجه‌سته بوو ده‌ست به جێ هه‌ستا و خێرا به‌ره‌و ژووی نه‌خۆشه‌که که‌وته رێ ، جلی پزیشکی له‌به‌ر کرد و بۆ بینینی نه‌خۆشه‌که چووه ژووره‌وه ، له‌یه‌که‌م نیگا ناسیوه پاشان گه‌رایه‌وه ژووری راوێژکاری و تاکو به‌زووترین کات بۆ رزگار کردنی ژیانی نه‌خۆشه‌که ده‌ست به‌کاربێت
له‌و رۆژه به‌دواوه به‌تایبه‌تی چاودێری ئه‌و ژنه‌ی ده‌کرد و له ئه‌نجامدا پاش هه‌ولێکی دوور و درێژ له دژی نه‌خۆشیه‌که ، دکتۆر " کله ی " سه‌رکه‌توو بوو
دوا ڕۆژی مانه‌وه‌ی ژنه‌که له نه‌خۆشخانه بوو به‌ویستی دکتۆر خه‌رجت ده‌رمانی ژنه‌که بۆ شتڕاست کردنه‌وه خرایه به‌رده‌ستی له گۆشه‌ی پسوله‌که شتێکی نوسیبوو ، خسته‌یه ناو پاکه‌ته‌که و ناردی بۆ ژنه‌که
ژنه‌که ده‌ترسا له پاکه‌ته‌که کهبیکاتهوه و چاوی به‌بری خه‌رجیه‌کان بکه‌وێت ، دڵنیا بوو تا کۆتایی ژیانی قه‌رزاربێت ، سه‌رئه‌نجام بریاری دا پاکه‌ته‌که بکاته‌وه ، شتێك سه‌رنجی راکێشا ، چه‌ند وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر پسوله‌که نوسرا بوو له‌سه‌ر خۆ خوێندیه‌وه :
" به‌های ئه‌م پسوله‌یه پێشتر به په‌رداخێك شیر دراوه.
ئا : one
له کتێبی تۆ گه‌وره‌تری له‌وه‌ی بیر ده‌که‌یه‌وه[/size][/center]
دەڵێم: دڵ شێت بووە
دەست و پێ چ بکا؟!