بابه‌ت: قه‌رزدان به‌خه‌ڵك هۆكاره بۆ چوونه به هه‌شت
[size=24]هاوه‌ڵى خۆشه‌ويست حوذهيفة(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموويه‌تى: « تَلَقَّتِ الْمَلاَئِكَةُ رُوحَ رَجُلٍ مِمَّنْ كَانَ قَبْلَكُمْ، فَقَالُوا: أَعَمِلْتَ مِنَ الْخَيْرِ شَيْئًا قَالَ: لاَ قَالُوا: تَذَكَّرْ. قَالَ كُنْتُ أُدَايِنُ النَّاسَ فَآمُرُ فِتْيَانِى أَنْ يُنْظِرُوا الْمُعْسِرَ وَيَتَجَوَّزُوا وَفِي رِوَايَة (وَأَتَجَاوَزُ) عَنِ الْمُوسِرِ، قَالَ قَالَ: اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ تَجَوَّزُوا عَنْهُ » وَفِي رِوَايَة (قَالَ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ نَحْنُ أَحَقُّ بِذَلِكَ مِنْهُ تَجَاوَزُوا عَنْهُ) رَواهُ الْبُخَارِيُّ (2077) ومُسْلِمٌ (3969). واته: مه‌لائيكه‌ته‌كان ڕوحى پياوێك له ئوممه‌تانى پێش ئێوه له(به‌نى ئيسرائيل) يان وه‌رگرت (ڕوحيان كێشا) ئينجا مه‌لائيكه‌ته‌كان به پياوه‌كه‌يان ووت: ئايا تۆ هيچ خێر‌و چاكه‌ت كردووه؟ پياوه‌كه ووتى: نه‌خێر، مهلائيكهكان ووتيان: بير بكه‌ره‌وه، پياوه‌كه ووتى: من له دونيادا قه‌رزم ئه‌دا به‌خه‌ڵك، وه فه‌رمانم ده‌كرد به‌خزمه‌تكارو كارمه‌نده‌كانم كه چاوه‌ڕوانى دواخستنى هێنانه‌وه‌ى قه‌رزى لاى نه‌دارو ده‌ست كورت بكه‌ن و خاترى ده‌ست ڕۆيشتووش بگرن و چاوپۆشيشى لێبكه‌ن، ئينجا پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووى: خواى په‌روه‌ردگار بهمهلائيكهتهكانى فه‌رموو: ئێوه‌ش لێى ببورن و چاوپۆشى لێبكه‌ن. يان فه‌رمووى: ئێمه شايسته ترين به‌و ڕه‌وشته، چاو پۆشى لێبكه‌ن و لێى ببورن. [/size] ئا Ahmed Dugrtkani