بابه‌ت: جارێكی تر میسی كێشه‌ی بۆ دیزاینه‌ره‌كان دروست كرده‌وه ...!!
[size=16]دیزاینه‌رانی یاری ( فیفا ) كه یه‌كێكه له یاریه ئه‌لكترۆنیه‌كان و له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌كارهێنه‌رانی زۆره ، له ئیستادا روبه‌روی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بونه‌ته‌وه له‌سه‌ر دیاریكردنی توانا و جوله‌كانی لیۆنیل میسی ئه‌رجه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .
دیزاینه‌رانی ئه‌و جۆره یاریه ئه‌لكترۆنیه ده‌یانه‌وێت له نوێترین به‌رهه‌میاندا زۆر به‌ووردی توانا و جوله و هێزی ته‌واوی یاریزانه‌كان له‌گه‌ل كه‌سایه‌تی یاریزانه‌كاندا به‌رجه‌سته بكرێت .
به‌لام هێزو توانا و به‌هره‌كانی لیۆنیل میسی كێشه‌ی بۆ ئه‌و دیزاینه‌رانه دروستكردوه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ئه‌رجه‌نتینیه به‌رده‌وام له داهێنان و به‌هره‌ی نوێدایه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه دیزاینه‌رانی یاریه ئه‌لكترۆنیه‌كان به‌هۆی به‌هره‌كانی میسی یه‌وه تووشی گرفت ده‌بن ، به‌لكو له داهێنانه‌كانی پێشتریشدا تووشی هه‌مان گرفت بوون .
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كۆمپاینای ئه‌دیداس جۆرێك پێلاویان بۆ لیۆنیل میسی دروست كرد و ئامێرێكیان تیادا جێگیر كرد تا جوله و هێزوو تواناكانی ئه‌و یاریزانه دیاری بكات .[/size]
Aweza
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
یا بە دەستی خۆت بمکوژی[/center]