1

بابه‌ت: به‌هۆی یاریزانێکی کورده‌وه‌ سویسرا یه‌که‌م سه‌رکه‌وتنى

[size=16]له‌چوارچێوه‌ی  یارییه‌ دۆستانه‌کانی یه‌کێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) له‌شاری بازل له‌ وڵاتی سویسرا، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا نه‌یانتووانی ڕووبه‌ڕووی هێز و ئاستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا ببنه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌پێنچ گۆڵ دۆڕان.



له‌م یارییه‌دا یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا و به‌ڕه‌گه‌ز کورد (ئێرن دیردیۆك) زۆر هه‌ڵکه‌وتووانه یاریی کردو تووانی سێ گۆڵ و هاتریك تۆمار بکات، به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ یه‌که‌م سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا له‌دوای نزیکه‌ی 60 ساڵ و به‌م ئاکامه‌ش و له‌ڕێگای ده‌روونییه‌وه‌ پێده‌چێت ئه‌م دۆڕاندنه‌ کار بکاته‌ سه‌ر یاریزانانی مانشافت له‌ پاڵه‌وانێتی ئه‌وروپا که‌ بڕیاره‌ له‌مانگی دادێ یارییه‌کانی له‌هه‌ردوو وڵاتی پۆڵاند و ئۆکڕاینا به‌ڕێوه‌بچێت.



شایه‌نی باسه‌ یاریزان دیردیۆك له‌دایکبووی ساڵی 1988 شاری بازلی سویسرییه‌ وخه‌ڵکی شاری دێرسیمی باکووری کوردستانه وماڵباته‌که‌ی له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ڕوویان له‌ سویسرا کردووه‌و  ناوبراو له‌یانه‌ی بایرن لیڤه‌رکوزنی ئه‌ڵمانی یاریی ده‌کات و له‌نێوه‌نده‌کانی وه‌رزشیدا به‌ یاریزانه کورده‌که‌ ناسراوه‌و زۆر جار له‌ تیڤیه‌کاندا ڕیپۆرتێژی له‌سه‌ردا ئه‌نجامدراوه‌و ئاماژه‌ به‌ کورد بوونی کراوه.[/size]


ruber.info

[center]من ئەمەوێ بۆ تۆ بمرم
تۆش ناتەوێ بۆ من بژی
  شەرتە یا ئەبێ بۆ من بی
    یا بە دەستی خۆت بمکوژی
[/center]