بابه‌ت: ڕیشه‌ی دڵ
[center][size=24]ڕیشه‌ی دڵ
ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دڵم هه‌ر ده‌نگ و ناڵه‌ی عیشقی تۆی لێ دێ
بڵێ موتریب وه‌ره ساقی سه‌راپا بوومه تاری تۆ
به‌چاوت كه‌وتووم بۆ زاری تۆ ئاگر له من به‌ربوو
سوپه‌ندم هه‌ر بسوتێم چاكه من بۆ چاوه‌زاری تۆ
عه‌زیزم ڕوحی شیرینم له من بۆچی كه‌ناری تۆ
وه‌ره سه‌ر هه‌ردوو چاوی من كه‌سه‌روی جۆبیاری تۆ
نه‌خۆشی چاوه‌كانت بووم و خه‌نده‌ی تۆ سه‌بوری دام
شیفای بیماری خۆت دا گوڵ شه‌كه‌ر باری له زاری تۆ
له لایێك تاره داوی دڵ له لایه‌ك ماره قه‌سدی سه‌ر
چ سیحرێكه عه‌جه‌ب ماوم له زوڵفی تار و ماری تۆ[/size][/center]