بابه‌ت: گێسکی کاره‌بایی .به سێ .زمان قسه‌ده‌کات
[center]
zagrostv
لێکۆڵه‌ره‌وانی ژاپۆنی ڕۆبۆتێکی گسکی کاره‌باییان دروست کردووه، که له‌گه‌ڵ ناوماڵ پاککردنه‌وه‌و پاڵاوتنی هه‌وا، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به(3)زمان قسه‌بکات.
ڕۆبۆتی گسکی کاره‌بایی که‌ناوی ((Cocoroboیه که به‌زمانی ژاپۆنی مانای (دڵ) ده‌گه‌یه‌نێت، به‌رهه‌می کۆمپانیای (شارپ) ئه‌ندازه‌که‌ی به‌قه‌ده‌ر قاپێکی نان خواردنه و ده‌توانێت به زمانی ئینگلیزی، چینی و ژاپۆنی له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌که‌یدا قسه بکات.
ڕۆبۆته‌که به‌شێوه‌یه‌ک دروستکراوه که به‌ته‌واوی خۆی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌بات و ده‌توانێت به‌ئاسانی له‌نێوان که‌ره‌سته‌کانی ماڵدا بجوڵێت و ناوماڵ پاک بکاته‌وه، هاوکات چه‌ند کامێرایه‌کی پێوه‌یه که ده‌توانرێت به‌سود وه‌رگرتن له‌ئامێری ئایفۆنو ئه‌ندرۆید بۆ دۆزینه‌وه‌ی شتی ونبوو له‌پشتی که‌ره‌سته‌کانی ناوماڵدا سودی لێوه‌ربگیردرێت.
[/center]