بابه‌ت: زۆر دانیشتن ته‌مه‌ن كورتى به‌دواوه‌یه
[center]
KTV ...
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى ئوستراڵى كه له‌سه‌ر تێكراى حاڵه‌ته‌كانى مردن بۆ ماوه‌ى ساڵ ئه‌نجام دراوه ، ده‌ریخستووه كه ئه‌گه‌رى مردن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى بۆ ماوه‌ى كاتێكى زۆر له‌به‌رده‌م نووسینگه‌كان و ته‌له‌فزیۆن و كۆمپیۆته‌ر داده‌نیشن ، زۆر زیاتره له‌چاو كه‌سانى تردا .
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له‌م دوایه‌دا بڵاوكرایه‌وه ده‌ڵێت" په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان زۆر دانیشتن و كورت بوونى ته‌مه‌ندا هه‌یه .
توێژه‌ران ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا ، كه پێویسته له دواى دانیشتن‌دا هه‌ندێ ڕاهێنان و چالاكى جه‌سته‌ى وه‌كو ، ڕۆیشتن و هه‌ندێ كارى ناوماڵ ئه‌نجام بدرێت ، چونكه سوودێكى ته‌ندروستى گرنگى هه‌یه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ .
هیدى فان دیر بلویگ له زانكۆى سیدنى ده‌لێت" بۆئه‌وه‌ى قه‌ره‌بووى دانیشتنى زۆر بكه‌ینه‌وه ، پێویسته ڕۆژانه ڕاهێنانى جه‌سته‌ى ئه‌نجام بده‌ین .
دیر بلویگ و هاوڕێیانى لێكۆلینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر زیاتر له 200 هه‌زار كه‌سی ته‌مه‌ن 45 ساڵی یان زیاتر ئه‌نجام داوه ، وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه تێكراى حاله‌تى مردن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕۆژانه بۆ ماوه‌ى 11 كاتژمێر داده‌نیشن به رێژه‌ى 40% ده‌بێت ، له‌چاو ئه‌وانه‌ى ڕۆژانه كه‌متر له 4 كاتژمێر داده‌نیشن .
فان دیر بلویگ وتیشی ، دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ كار له مۆلۆله‌كانى خوێن و زیادبوونى چه‌ورى له‌ناو خوێندا ده‌كات ، وه ده‌بێته هۆى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى كۆلیسترۆلى سوودبه‌خش .
[/center]