بابه‌ت: نوكته و قسه ي خؤش
پێبكه‌نن
ـ خوله قه‌ڵه‌و له داخی مێشووله ته‌ختی خه‌وه‌كه‌ی به‌تۆڕ داده‌پۆشێ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مێشووله‌كان تووڕه بكات ئه‌وشه‌وه تا به‌یانی ناخه‌وێ!
ـ خوڵه قه‌ڵه‌و ده‌چێ بۆ دووكانێك ته‌به‌دۆره ده‌كڕێ به دووكاندار ده‌ڵێ: ئه‌رێ خاڵه راسته هه‌رچییه‌ك بخه‌یته ناوی وه‌ك خۆی رایده‌گرێ؟ كابرا ده‌ڵێ: به‌ڵێ! سبه‌ی خوله ده‌چێ بۆ ده‌وره، مامۆستای كۆمپیوته‌ره‌كه‌یان ده‌ڵێ: خوله ئه‌و ته‌به‌دۆره‌یه چی تێدایه؟ خوله ده‌ڵێ: مامۆستا دوو دانه چلووره و سێ په‌رداخ چای گه‌رم!
ـ خوله قه‌ڵه‌و: زریان ئاگات له پشیله‌كه‌ت بێ ئه‌مڕۆ یه‌كێك له جووكه‌كانی منی خوارد! زریان: ئێ؟! باش بوو وتت، خه‌مم بوو ئه‌مڕۆ نه‌مده‌زانی چی بده‌مێ!
ـ خوله قه‌ڵه‌و قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی له ماڵه‌وه لێ بزر بوو و به دایكی وت: دایه ده‌چمه ده‌رێ له قه‌ڵه‌مه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێم. دایگی گوتی: تۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت له ماڵه‌وه لێ بزر بووه بۆچی ده‌چی بۆ ده‌ره‌وه؟ خوله قه‌ڵه‌و ده‌ڵێ: ئاخر ماڵه‌وه تاریكه!
ـ دایكی خوله قه‌ڵه‌و: كوڕم دوێنێ شه‌و دوو دانه شیرنی مابوو به‌ڵام ئێستا دانه‌یه‌ك ماوه تۆ نازانی بۆ؟ خوله قه‌ڵه‌و: با دایه ئاخر دوێنێ شه‌و تاریك بووه ئه‌وه‌ی دیكه‌م نه‌بینیه‌وه!
ـ رۆژێك خوله قه‌ڵه‌و ئاوی سارد به‌سه‌ر خۆی دا ده‌كات، دایكی ده‌ڵێ كوڕم بۆ واده‌كه‌ی؟ ده‌ڵێ: ده‌مهه‌وێ نه‌خۆش بهكهوم، دایكی ده‌ڵێ: بۆ، ئه‌ویش ده‌ڵێ: ئاخر دایه دهزییهكی "پنی سیلین"مان هه‌یه خه‌ریكه رێكه‌وته‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێ!
ـ خوله قه‌ڵه‌و ده‌یهه‌وێ بچێ بۆ خۆر، ده‌ڵێن خوله قه‌ڵه‌و ئه‌گه‌ر بچی بۆ خۆر ده‌توێیه‌وه! خوڵه قه‌ڵه‌و ده‌ڵێ: نا.. خه‌متان نه‌بێ! جۆرێكم به‌رنامه بۆ داناوه شه‌و ده‌گه‌مێ!
ـ میزه‌ڵدان فرۆشێك دوای ماوه‌یه‌ك سه‌گ و شوانی دێته‌وه و به عاله‌م و ئاده‌م قه‌رزدار ده‌بێ، ئاخر میزڵدانهكانی به شه‌رتی چه‌قۆ ده‌فرۆشت.
ـ نه‌فه‌رێك ده‌یهه‌ویست ماسییه‌ك بخكێنێ، زوو زوو سه‌ری ماسییه‌كه‌ی ده‌خسته بن ئاو و ده‌ری ده‌هێنایه‌وه.
ـ دزێك سه‌یاره‌ی نه‌فه‌رێك ده‌دزێ، یه‌كێك گوتی: تاوانی خۆت بوو كه ئاگاداری سه‌یاره‌كه‌ت نه‌بووی، ئه‌وی تر گوتی: تاوانی كرێچییهكهتان بووه كه ده‌گای حه‌وشه‌ی دانه‌خستووه، ئیتر هه‌ركه‌سه‌و ئه‌وی تری تاوانبار كرد. له‌پڕ خاوه‌ن سه‌یاره‌كه گوتی: دیاره هه‌موومان تاوانبارین و دزه‌كه‌ش هیچ تاوانێكی نییه!!!
ـ نه‌فه‌رێك كه لێره و له‌وێ ده‌یوت من خودام، گیرا و خرایه زیندانه‌وه، كێشك چیی زیندان لێی پرسی: باشه تۆ ناڵێی من خودام؟ ئه‌ی باشه بۆ له زیندان دای؟ كابراش گوتی: بۆ كاكه نه‌تبیستووه ده‌ڵێن خودا له هه‌موو شوێنێكه؟!
ـ باوك: كوڕم له‌و كوڕه‌ی دراوسێمان فێربه، رێك به‌قه‌ده‌ر یه‌كن به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه یه‌كه‌مه! كوڕ: بابه‌گیان جا تۆش رێك به‌قه‌ده‌ر خاڵمی ئه‌ی بۆچی وه‌ك ئه‌و نه‌بووی به دوكتوور؟!
ـ دزێك چووه ماڵێك، چوونكه هیچی بۆ دزین نه‌دۆزییه‌وه، تووڕه بوو و له‌داخان ته‌کلیفی منداڵه‌كه‌یانی دڕاند!
ـ نه‌فه‌رێك قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێ، واز له‌خوێندن دێنێ!
ـ مامۆستا: به‌هێزترین كه‌سێك كه ده‌یناسی كێیه؟ قوتابی: خاوه‌ن ماڵه‌كه‌مان...!!!
ـ شه‌وێك مشكێك به مارێك ده‌ڵێ: تكایه ده‌كرێ ئه‌وه‌نده له وشه‌ی "ش" كه‌ڵك وه‌رنه‌گری؟ ماره‌كه ده‌ڵێ: باشه مشكه شه‌و شاد رۆیشم ش ش ش ش...!
ـ پهرگارێك مێشكی ده‌شڵه‌قێ لاكێشه ده‌كێشێته‌وه!!!
ـ نه‌فه‌رێك باوكی ده‌مرێ، رۆژی تازیه (سه‌ره‌خۆشی) یه‌كه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵخ ده‌بێ هه‌ر بۆیه بۆ رۆژی چلهكهی بلیت ده‌فرۆشێ.
ـ له باوكێكی پیر ده‌پرسن: ئه‌رێ خاڵه چه‌ند منداڵت هه‌یه؟ ده‌ڵێ: وه‌ڵا نازانم یه‌ك منداڵی 50 ساڵه‌م هه‌یه یان 5 منداڵی 10 ساڵه‌م هه‌یه!
ـ رۆژنامه: خواردنی ماسی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌تان زوو وهقسهكردن بێت. پشیله روو به خاوه‌ن ماڵ: وه‌ڵا ئه‌م ماسییه‌م بۆ خۆم ناوێ، پێشنیاری دوكتۆره، ئاخر بێچووهكهم وهقهسه نایه!!!
ـ خاوه‌ن ماڵ: هه‌ركات دێم ده‌ڵێم كرێ خانووه‌كه‌م بده‌یه، ده‌ڵێی راوه‌سته تا مهعاشهكهم وهدهگرم، ئاخر كاكه تۆ كه‌ی مهعاشهكهت وه‌رده‌گری؟ كرێ چی: هه‌ركات دامه‌زرام!
ـ رۆژێك گورگ ده‌چێته به‌ر ده‌رگای ماڵی تیتل و بیبل و ده‌ڵێ: تیتل و بیبلی له دایه ده‌ركه وهكهن له‌دایه شیرم له گوانان دایه! تیتل و بیبلیش ده‌ڵێن: كوڕه بڕۆ خڕی كه‌وه گورگی بێچاره ئێمه ئایفۆنی وێنه‌ییمان هه‌یه ده‌تبینین!
ـ دایك: بێ‌ژان كچم ئه‌وه من ده‌چمه ده‌رێ ده‌ست له شقارته‌كه نه‌ده‌ی! بێ‌ژان: نا دایه‌گیان چه‌رخه‌كه‌ی بابمم پێیه!
ـ پاسێك له سهراولێژییهك ده‌چووه خوارێ، نهفهرێكیش به‌دوایدا رای ده‌كرد، یه‌كێك گوتی: بڕوا ناكه‌م بیگه‌یتێ! نهفهرهكهش گوتی: دوعام بۆ بكه بیگه‌مێ چوونكه خۆم شۆفیرهكهیم.
ـ نه‌فه‌رێك بزمارێكی سه‌راوبن له‌سه‌ر دیوار دانابوو و ده‌یهه‌ویست بهقوونهكهی له دیواری دابكگوتی، به‌ڵام هه‌رچی هه‌وڵی دا بۆی جێ به‌جێ نه‌بوو. له‌وه‌دابوو كه هاوڕێكه‌ی هات و گوتی: ئه‌وه شێت بووی؟ ئه‌و بزماره خۆ نووكه‌كه‌ی له‌ولایه و هی ئه‌م دیواره نییه و هی دیواره‌كه‌ی ئه‌وبه‌رییه، كه‌ره!
ـ یه‌كێك له موسافیرهكانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك چوو بۆ ئاوده‌ستی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌گای ئاوده‌سته‌كه‌ی كرده‌وه وێنه‌ی خۆی له‌ناو ئاوێنه‌كه‌دا بینی. خێرا دهگاكهی پێوه‌داوه و گوتی: خاڵه ببووره! ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕوان بوو به‌ڵام كه‌س له ئاوده‌سته‌كه نه‌هاته ده‌رێ، هه‌ربۆیه چووه لای به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ر و گوتی: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێز نه‌فه‌رێك یه‌ك ساعه‌ته چۆته ناو ئاودهستهكهوه و نایه‌ته ده‌رێ! به‌ڕێوه‌به‌ریش به تووڕه‌ییه‌وه به‌ره‌و ئاوده‌سته‌كه چوو، هه‌ركه ده‌رگای كرده‌وه وێنه‌ی خۆی له ناو ئاوێنه‌كه‌دا بینی، خێرا دهگاكهی پێوه‌داوه و به موسافیرهكهی وت: گێله! ئه‌وه‌ی له ناو ئاوده‌سته به‌ڕێوه‌به‌ری شه‌مه‌نده‌فه‌ره، كه‌ره!
ـ رۆژێک باوکێک له کوڕه‌که‌ی ده‌پرسێ: کوڕی خۆم 2×2 ده‌کاته چه‌ند؟ منداڵه‌که‌ی وڵامی داوه: بابه گیان ده‌بێته 4. باوکی 4 ده‌نک گوێز ده‌دا به کوڕه‌که‌ی. ڕۆژی دواتر باوکی دیسان له کوڕه‌که‌ی ده‌پرسێ: به‌قوربان،4 ×4 ده‌بێته چه‌ند؟ کوڕه‌که ده‌ڵێ: 2 گۆنی.
ـ دوو شێت به یه‌که‌وه قسه‌یان ده‌کرد. شێتی یه‌که‌م: له خه‌ونم دا چووبووم بۆ سه‌فه‌ر. شێتی دووهه‌م: منیش له خه‌ونم دا خه‌ریک بووم خواردنێکی به‌تامم ده‌خوارد. شێتی یه‌که‌م : به ته‌نیا ده‌تخوارد؟ ئه‌ی بۆ به منت نه‌گووت له گه‌ڵت بخۆم؟ شێتی دووهه‌م: ده‌مویست پێت بڵێم، به‌ڵام گووتیان چووی بۆ سه‌فه‌ر!
ـ پیاوێکی کوێر و پیاوێکی شه‌ل به یه‌که‌وه ده‌رۆیشتن. له نه‌کاو دیتیان ئه‌وه نه‌فه‌رێک خه‌ریکه ئۆتۆمبێله‌که‌یان ده‌دزێ، پیاوه کوێره‌که به پیاوه شه‌له‌که ده‌ڵێ: خێراکه ده‌ی! من ژماره‌ی ئوتۆمبێله‌که ده‌نووسم و ئه‌تۆش به دوای دزه‌که‌دا هه‌ڵێ!
ـ نه‌فه‌ری یه‌كه‌م: بۆچی ده‌گری؟ نه‌فه‌ری دووهه‌م: ئاخر ئه‌گه‌ر دوو ده‌قه درێنگتر گهیشتبوایهم پاسه‌كه جێی ده‌هێشتم! نه‌فه‌ری یه‌كه‌م: ئاخر جۆرێك ئه‌گری هه‌رده‌ڵێی به‌ڕاستی پاسه‌كه به‌جێی هێشتووی!
ـ مامۆستا: بڵێ بزانم جگه له ئۆكسیژێن چ شتێكی تر له هه‌وا دا هه‌یه؟ قوتابی: مامۆستا چۆله‌كه، مێش، تۆز و خۆڵ!!!
ـ نه‌فه‌رێك سه‌گێكی شه‌لی هه‌بوو، هه‌ركات دز ده‌هات، سه‌گه‌كه‌ی ده‌خسته ناو عاره‌بانه‌وه و به‌دوای ده‌كه‌وت.
ـ مامۆستا: بڵێ بزانم ته‌یموره شه‌له چۆن به‌ده‌سڵات گه‌یشت؟ قوتابی: مامۆستا به‌شه‌له شه‌ل.
ـ كه‌سی یه‌كه‌م: له چ جێگایه‌ك قه‌ڵه‌م ده‌ست ده‌كه‌وێ؟ كه‌سی دووهه‌م: زیاترهكهی له قه‌ڵ فرۆشی!
ـ یاریده‌ده‌ری فڕۆكه‌وان: سه‌یركه! خه‌ڵك له‌م سه‌ره‌ره‌وه وه‌ك مێرووله دیارن! فڕۆكه‌وان: گیانه‌كه‌م، ئه‌وی تۆ ده‌یبینی هه‌ر مێرووله‌یه، ئێمه هێشتا نهفڕیوین!
ـ دادوه‌ر: باشه كوڕه تۆ شه‌رم ناكه‌ی؟ ئه‌وه پێنجه‌مین جاره دێیته دادگا! تاوانبار: ئه‌ی بۆ خۆت شه‌رم ناكه‌ی هه‌موو رۆژێ دێیته دادگا؟!
ـ مامۆستا: ره‌وه‌ز كوڕم دا كرداری "لێدان"م بۆ سه‌رف بكه! ره‌وه‌ز گگوتی: لێمدای، لێت دام، به‌شه‌ڕهاتین.
ـ مامۆستا: چنار كچم كرداری "كێشان"م بۆ سه‌رف بكه! چنار گگوتی: كێشام، كێشات، پسا.
ـ به نه‌فه‌رێك ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بوایه چی رووی ئه‌دا؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: فێری مه‌له نهدبووین و دوایه دهخنكاین.
ـ نه‌خۆشێك ده‌ڵێ: دوكتوورگیان كوڕه وهفریام كه‌وه، هه‌موو شه‌وێك دێوێكی سێ چاو دێته خه‌ومه‌وه وه‌خته دڵم بتۆقێ! دوكتوور ده‌ڵێ: زۆر باشه به‌ڵام ده‌بێ سه‌ت هه‌زار دینارم بده‌یتێ! نه‌خۆشه‌كه ده‌ڵێ: ئێ؟! به‌ڕاست دوكتوورگیان؟! ده‌ی باشه لێی گه‌ڕێ بۆخۆم له‌گه‌ڵ دێوه‌كه پێك دێم!
ـ نه‌فه‌رێك گوێ بۆ CDیه‌كی به‌تاڵ راده‌گرێ و ده‌ست ده‌كا به گریان ، ده‌ڵێن: باشه بۆ ده‌گری؟ ده‌ڵێ ئاخر خه‌می گۆرانی بێژهكهیمه، فه‌قیره لاڵ بووه!
ـ نه‌فه‌رێك ده‌كه‌وێته چاڵێكه‌وه و یه‌ك به‌خۆی هاوار ده‌كات: یارمه‌تیم بكه‌ن، له‌رێگای خوا یارمه‌تیم بكه‌ن! نهفهرێكیش كه به‌وێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ ده‌چێته سه‌ر چاڵه‌كه و ملی شۆڕ ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: باشه كوڕی باش، ئاخر ئه‌وێ جێی سواڵ كردنه؟!
ـ نه‌فه‌ری یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر جوان سه‌رنج بده‌ی چاوه‌كانم قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن! نه‌فه‌ری دووهه‌م: باشه به‌ڵام ئه‌وه‌نده چاو مهترووكێنه با ده‌نگت جوان بێ!
سه رجاوه ت و ك