بابه‌ت: له‌هندستان ژنێک شوی به مارێک کرد
[center]
zagrostv
له وڵاتی هندستان ژنێک به ناوی (بیمبالا داس)ی ته‌مه‌ن (30) ساڵ دوای ئه‌وه‌ی که‌وته داوی خۆشه‌ویستی مارێکی کوبرا، دواجار شووی بهمارهکه کرد.
ئه‌و ژنه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ماره‌که‌دا له گوندێک له‌نزیک شاری بۆبانیشواری پایته‌ختی ویلایه‌تی ئۆریسا بوو له‌ڕۆژهه‌ڵاتی هیندستان، که نزیکه‌ی (2000) که‌سی بانگ کردبوو.
بیمبالا سه‌باره‌ت به ماره‌که‌ی مێردی گوتی: ئه‌و ماره به شێوه‌یه‌کی ئاسان لێم تێده‌گات و هیچ کات ئازارم نادات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که قسه ناکات.
جێی باسه ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه هاوسه‌رگیری به‌و شێوه‌یه رووبدات له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵی تردا، به‌تایبه‌ت ئه‌و دیارده‌یه له‌هندستان زۆر باوه‌و ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا کچێک له‌گه‌ڵ سه‌گدا هاوسه‌رگیری کرد.
[/center]