بابه‌ت: چیرۆكی چل و سێیه‌م(ده‌ستپاكی پیاوێك)
[center]چیرۆكی چل و سێیه‌م
(ده‌ستپاكی پیاوێك)
ئه‌بو هوره‌یره(خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت:له پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)بیستووه ده‌فه‌رمووێت:
((پیاوێك پارچه زه‌وی یه‌كی له‌یه‌كێكی تر كڕی كاتێك كه زه‌ویه‌كه‌ی ئهكێلاَ گۆزه‌یه‌كی پڕ له ئاڵتوونی تیا دۆزیه‌وه یه‌كسه‌ر بردیه‌وه بۆلای ئه‌و كه‌سه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی لێ كڕی بوو پێی ووت: ئه‌مه ئاڵتوونی تۆیه من هه‌ر زه‌وییه‌كه‌م لێت كڕیبووه. خاوه‌ن زه‌وییه‌كه‌ش ووتی:نه‌خێر ئه‌مه هی من نییه چونكه من زه‌وییه‌كه‌و چی تری تیا بێت پێم فرۆشتووی مافی منی به‌سه‌ره‌وه نه‌ماوه دووایی چوونه لای پیاوێك تا كێشه‌كه‌یان بۆ یه‌كلایی بكاته‌وه ئه‌ویش ووتی: ئێوه مناڵتان هه‌یه؟ ووتیان به‌ڵێ یه‌كێكیان كوڕێك و ئه‌ویتر كچێكی هه‌بوو . ئینجا ووتی له‌یه‌كتریان ماره بكه‌ن با خۆیان ئه‌و پاره خه‌رج بكه‌ن و خێریشی لێ بكه‌ن .))
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]