بابه‌ت: چیرۆكی چل وپێنجه‌م(خوا پێی خۆشه كه یه‌كێك تۆبه ده‌كات)
[center]چیرۆكی چل وپێنجه‌م
(خوا پێی خۆشه كه یه‌كێك تۆبه ده‌كات)
عبدالله كوڕی مه‌سعوود (خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی:
((قه‌سه‌م به‌خوا كه به‌نده‌یه‌كی گوناهبار ده‌گه‌ڕێته‌وه و تۆبه ده‌كات خوای گه‌وره ئه‌وه‌نده‌ی پێ خۆشه كه‌زۆر له خۆشحاڵی ئه‌و پیاوه زیاتره كه بۆتان باس ده‌كه‌م
پیاوێك له‌بیابانێكی چۆڵ و پڕ مه‌ترسی دا حوشترێكی پێ یه چی خواردن و ئاوی هه‌یه له‌و حوشتره‌ی باركردووه له شوێنێك بۆ حه‌وانه‌وه لائه‌دات و خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت كاتێك خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه ده‌بینێ حوشتره‌كه‌ی به‌باره‌وه ڕۆیشتووه ماوه‌یه‌كی زۆر به دووایا ده‌گه‌ڕێت زۆر تینوو ده‌بێت بڕیار ده‌دات بگه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنه‌كه‌ی خۆی سه‌ری ده‌خاته سه‌ر باسكی و چاوه‌ڕێی مردن ده‌كات كوت و پڕحوشتره‌كه به‌خۆی و باره‌وه په‌یدا ده‌بێت. ده‌بێت ئه‌م پیاوه چه‌ند خۆشحاڵ بێت؟ ده‌خوا زیاتر خۆشحاڵه به‌تۆبه‌ی به‌نده‌كه‌ی هه‌ندیك له‌ڕاوییه‌كانی ئه‌م حه‌دیسه ئه‌مه‌ش ده‌گێڕنه‌وه :
كاتێك پیاوه‌كه چاوی به حوشتره‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌وه خێرا په‌لاماری ده‌دات له خۆشی یانا سه‌ری لێ ئه‌شێوێت و هه‌ڵه ده‌كات و ده‌ڵێت خوایه تۆ به‌نده‌ی منی و منیش خوای تۆم هه‌زار شكور بۆ تۆ ).
(حدیث صحیح متفق علیه)
[/center]