1

بابه‌ت: پشیله‌یه‌ك تواناكانی‌ خۆی‌ پیشان ده‌دات

[center]http://www.kurdistantv.net/files/articles/large/050612092110.jpg

KTV ...


به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ ئه‌فكارنیوز، له‌شاری‌ (گلوسته‌ر)ی‌ باشوری‌ به‌ریتانیا مامۆستایه‌كی‌ خانه‌نیشین كه‌ خاوه‌ن پشیله‌یه‌كی‌ زیره‌كه‌ به‌ناوی‌ (chas)‌و ده‌ڵێت:" زۆرجار كه‌ خه‌ریكی‌ شیكاركردنی‌ خشته‌ یان له‌سه‌ر كۆمپیته‌ره‌كه‌م داده‌نیشتم پشیله‌كه‌م به‌دیارمه‌وه‌ داده‌نیشت‌و به ‌وردی‌ سه‌یری‌ ژماره‌‌و شێوه‌ی‌ لاپه‌ڕه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ یان له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ پاسۆردی‌ كۆمپیته‌ره‌كه‌مدا سه‌رنجی‌ زۆری‌ ده‌دات ته‌نانه‌ت جارجار به‌دیار منه‌وه‌ ده‌ستی‌ به‌هه‌ڵبه‌ز‌و دابه‌ز ده‌كات .

له‌كۆتاییدا ئه‌و پشیله‌یه‌ به‌یه‌ك جووڵه‌ تواناكانی‌ خۆی‌ نیشاندا به‌وه‌ی‌ له‌كاتێكدا كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ خه‌ریكی‌ شیكاركردنی‌ خشته‌ی‌ ڕۆژنامه‌یه‌ك بوو پشیله‌كه‌ ده‌ستی‌ خسته‌ سه‌ر به‌شێكی‌ خشته‌كه‌‌و ئاماژه‌ی‌ بۆ په‌نجه‌كانی‌ ده‌كردو خاوه‌ن پشیله‌كه‌ش دوای‌ كه‌مێك له‌وردبوونه‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كه‌ له‌و به‌شه‌ی‌ خشته‌كه‌دا ووشه‌ی‌ (په‌نجه‌)یه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵه‌كه‌ش خاوه‌ن پشیله‌كه‌ هێشتاش سه‌رسامی‌ ئه‌و ڕوداوه‌یه‌‌و ده‌ڵێت:" نازانم ئه‌و پشیله‌یه‌ چۆن سه‌ركه‌وتووبوو له‌ دۆزینه‌وه‌ی‌ وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیاره‌دا".


له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ خاوه‌نی‌ قه‌ڵه‌وترین  پیشیله‌ی‌ دنیا ده‌یه‌وێت به‌به‌رنامه‌یه‌كی‌ نێوه‌ پارێز له‌كێشی‌ پشیله‌ (20) كیلۆییه‌كه‌ی‌ كه‌م بكاته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵێكی‌ سایتی‌ به‌رته‌رینها، ئه‌و پشیله‌یه‌ كه‌ ناوی‌ (سپونگ)ه‌ به‌هۆی‌ توشبوونی‌ به‌نه‌خۆشی‌ قه‌ڵه‌وی‌ بێ‌ ئه‌ندازه‌، ناتوانێت وه‌كو هه‌موو پشیله‌كانی‌ دیكه‌ بجوڵێت.

قه‌ڵه‌وترین پشیله‌ی‌ جیهان به‌كێشی‌ (25) كیلۆ، مانگی‌ ڕابردوو له‌ئه‌مریكا به‌هۆی‌ زۆری‌ كێشیه‌وه‌ مرد، به‌ڵام ئێستا سپونگ نازناوی‌ قه‌ڵه‌وترین پشیله‌ی‌ دنیای‌ هه‌یه‌.

[/center]

彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡
                                  http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
                                   یــــــــــــــــان
                                 http://www.webchinupload.com/O72d4/1871829653-86e6ab4e64.jpg
彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡彡♥彡