بابه‌ت: چیرۆكی چل و شه‌شه‌م(ده‌رباره‌ی ده‌ججال)
[center]چیرۆكی چل و شه‌شه‌م
(ده‌رباره‌ی ده‌ججال)
((النواس بن سمعان)) (خوای لێ ڕازبێت )ده‌فه‌رمووێت:سه‌ر له به‌یانی یه‌كیان پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) و باسی ده‌ججالی كردجارێك به‌سووكی ناوی ده‌هێنا و جارێكیش باسی مه‌ترسییه زۆره‌كانی ده‌كرد وای باس ده‌كرد وامان ده‌زانی كه ئه‌وه‌تا له نێوان دارخورماكاندایه كه هه‌ستی به‌وه كرد كه ترسمان لێ نیشتووه فه‌رمووی:
((من ده‌ترسم شتی ترنارهحهتتان بكات زیاتر له ده‌ججال ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می ژیانمان په‌یدا بووه ئه‌وامن خۆم ده‌زانم چۆن له‌گه‌ڵیا بدوێم خۆ ئه‌گه‌ر دوای من بێت ئه‌وا هه‌ر كه‌س ده‌بێت خۆی پارێزگاری له‌خۆی بكات و خواش یارمه‌تی ده‌دات .
ده‌جال لاوێكی، موولوول وگرژه چاوێكی ده‌رپه‌ڕیوه به‌زۆری له(عبدالعزی بن قگن)ده‌چێت یه‌كێك كه‌وته ئه‌و زه‌مانه با ئایه‌ته‌كانی سه‌ره‌تایی (الكهف) بخوێنێت ئه‌و له شوێنێكی نێوان شام وعیراقدا سه‌ر هه‌ڵئه‌دات به‌چه‌پ وڕاستدا خراپه‌و وێرانكاری ده‌كات . ده‌بێت ئارام گربن.
پرسیمان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی لوسه‌ر زه‌وی چه‌نده؟
فه‌رمووی چل ڕۆژه ڕۆژێكیان به‌قه‌ده‌ر ساڵێكه وڕۆژێكی تر ئه‌وه‌نده‌ی مانگێكه ڕۆژێكیش به‌قه‌ده‌ر به‌قه‌ده‌ر هه‌فته‌یه‌كه ڕۆژه‌كانی تر وه‌ك ڕۆژی ئێستایه .پرسیمان له‌و ڕۆژه‌ی كه به‌قه‌ده‌ر ساڵێكه هه‌ر پێنج نوێژ بكه‌ین؟ فه‌رمووی نه‌خێر ده‌بێت هه‌ر بیست و چوار سه‌عات به‌ڕۆژێك دابنێن لێمان پرسی خیرانی گه‌ڕانی به‌زه‌ویدا چۆنه فه‌رمووی وه‌ك بارانێكه كه‌هه‌ور ڕاوی بنێ كه‌ده‌چیته ناو كۆمه‌ڵێكه‌وه بڕوای پێ ده‌كه‌ن، فه‌رمان به‌ئاسمان ده‌كات یه‌كسه‌ر باران دا ده‌كات و زه‌وی سه‌وز ده‌بێت مه‌ڕو مالاَتیان به‌تێرو پڕی شیری زۆره‌وه دێنه‌وه بهلاَم ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێك بڕوایان پێ نه‌كرد ئه‌وا تووشی گرانی و قات وقڕی ده‌بن كه‌به‌لای ویرانهیهكدا تێده‌په‌ڕێ داوا ده‌كات چی خه‌زنه و پاره‌ی تیایه بیخاته سه‌ر زه‌وی ئیتر ههمووخهزنهكه شوێنی ده‌كه‌وێت چۆن هه‌نگ دوای شاهه‌نگ ده‌كه‌ون .دووایی لاوێكی ساغ و سه‌لیم بانگ ده‌كات و به‌شمشێر ده‌یكات به‌دوو له‌ته‌وه پاشان بانگی ده‌كات زیندووی ده‌بێته‌وه به‌پێكه‌نینه‌وه به‌ره‌و ڕووی دێت.
له‌م كاته‌دا (عیسای كوڕی مریه‌م) په‌یدا ده‌بێت لای مناره سپی یه‌كه‌ی ڕۆژههلاَتی دیمه‌شق. جلێكی جوانی له‌به‌ردایه ئه‌وه‌نده پاك وخاوێنه وه‌ك تازه له‌حه‌مام هاتبێته ده‌ره‌وه هه‌ر كافرێك هه‌ناسه‌یی (عیسایی) بگاتێ یه‌كسه‌ر ده‌مرێت دوایی شوێن ده‌جال ده‌كه‌وێت تاله نزیك (لدهوه)پێی ده‌گات و ده‌ی كوژێ پاشان ئه‌وانه‌ی دژی ده‌جال جه‌نگابوون دێنه خزمه‌تی ئه‌ویش ده‌ست به‌سه‌ریاندا دێنێت باسی به‌هه‌شتیان بۆ ده‌كات ئینجا خوا هه‌واڵ به(عیسا) ده‌دات كه‌وا خه‌ڵكانێك په‌یدا ده‌بن كه‌س ناتوانێت دژیان بوه‌ستێت له‌به‌رئه‌وه موسوڵمانه‌كان به‌ره‌له كێوی (گور) دا قایم یان بكه ئیتر (یاجوج ماجوج) په‌یدا ده‌بن له‌هه‌موولایه‌كه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێن پێشه‌نگه‌كه‌یان ده‌گاته ده‌ریاچه‌ی(گبریه)هه‌موو ئاوه‌كه‌ی ده‌خۆنه‌وه كاتێك ئه‌وانی تر ده‌گه‌ن سه‌یر ئه‌كه‌ن ئاوی تیا نه‌ماوه و له‌به‌ر خۆیانه‌وه ده‌ڵێن ڕه‌نگه ڕۆژێ له‌ڕۆژان ئاوی تیا بووبێت!
عیسا‌و هاوڕێكانی توشی گرانیه‌كی وا ده‌بن ته‌نانه‌ت سه‌ری گایه‌كیان له‌سه‌د دیناری ئێوه لهلاباشتره هه‌موو ده‌پاڕێنه‌وه خوا ئه‌و كافرانه له‌ناو به‌رێت خواش نزاكه‌یان گیرا ده‌كات و جۆره كرمێكیان لێ په‌یدا ده‌بێت هه‌موویان له‌ناو ده‌چن ئینجا عیسا‌و هاوڕێكانی له كێوه‌كه دینه خواره‌وه سه‌یر ده‌كه‌ن زه‌وی پڕبووه لهكهلاكی كافره‌كان ده‌پاڕێنه‌وه له‌خوا له‌وانه ڕزگاریان بكات ئیتر جۆره باڵنده‌یه‌ك په‌یدا ده‌بن كهلاكهكان دوور ده‌خه‌نه‌وه و بارانێك ده‌بارێت زه‌وی یه‌كه ده‌شواته‌وه ئینجا فه‌رمان به زه‌وی ده‌كات به‌روبووم ده‌ربكات و به‌ره‌كه‌تی تێ بكه‌وێت به‌جۆرێك ده‌بێت كه خه‌ڵكێكی زۆر بهههنارێك تێرببن و شیری ووشترێك یان مانگایه‌ك یان مه‌ڕێك به‌شی خه‌ڵكێكی زۆر بكات له‌وكاته‌دا بایه‌ك هه‌ڵده‌كات گیانی موسوڵمانان ده‌كێشێت هه‌ر پیاو خراپه‌كان ده‌مێننه‌وه وه‌ك ئاژه‌ڵ له‌یه‌ك به‌ر ئه‌بن ئیتر قیامه‌ت دێت.))
(حدیث صحیح واخرجه مسلم والترمذی وابن ماجه وأحمد وغیرهم)
[/center]