بابه‌ت: هێڵكه باشترین ژه‌مه خۆراكى به‌یانیانه
[center]
KTV ...
لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ى زانستى كه له‌م دوایه بلاوكرایه‌وه ، ده‌ریخستووه كه خواردنى هێڵكه له‌گه‌ل پارچه‌یه‌ك خه‌زره‌وات له ژه‌مى به‌یانیاندا ، پاش هه‌ڵسانه‌وه له خه‌و ، ده‌بێته باشترین خۆراكى ته‌ندروستى كه سوود به له‌ش ده‌به‌خشێت .
له‌م لێكۆلینه‌وه‌یه‌دا كه له‌سه‌ر گۆڤارى "تایم"ى ئه‌مریكى بلاوكرایه‌وه هاتووه ، كه خواردنى هێلكه له‌گه‌ل چه‌ند پارچه‌یه‌ك له خه‌زره‌وات له به‌یانیاندا ، ئه‌و پێویستیهى پڕۆتین و ڤیتامینه دابین ده‌كاته‌وه كه له‌كاتى نووستندا جه‌سته له ده‌ستیداوه .
ئوز گارسیا به‌رپرس له سیسته‌مى خۆراك ، ته‌ئكید له‌سه‌ر سوودو گرنگى خواردنى هێلكه له ژه‌مى به‌یانیاندا ده‌كاته‌وه‌و ده‌لێت" هێلكه كاریگه‌ریه‌كى ئیجابی بۆسه‌ر ته‌ندروستى له‌ش هه‌یه .
هه‌روه‌ها توێژه‌ران ده‌لێن" ئه‌م جۆره خواردنه‌ى به‌یانیان له برێكى باشی پرۆتین و ڤیتامین پێكهاتووه ، كه ئه‌مه‌ش پارێزگارى له هه‌ستى برسێیهتى ده‌كات به درێژاى رۆژى داهاتوو . [/center]