بابه‌ت: >>>>10 هۆکار بۆ تێکدانی مێشکی مرۆڤ<<<<
[center][size=16]1- نه‌خواردنی نانی به‌یانی : نه‌خواردنی نانی به‌یانی ده‌بێته هۆی دابه‌زینی شه‌كره‌ی خوێن ، ئه‌وه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆ نه‌گه‌یشتنی وزه‌ی ته‌واو بۆ شانه‌كانی مێشك، كه ئه‌ویش ده‌بێته هۆی له‌ناو چوونی مێشك.
2- زۆر خواردن: ده‌بێته هۆی گرژبوون و توند بوونی ده‌ماره‌كانی مێشك، كه سه‌ر ده‌كێشێ بۆ دابه‌زین و كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی بیر كردنه‌وه‌ی مێشك.
3- جگه‌ره كێشان: جگه‌ره كێشان ده‌بێته هۆی گرژ بوون و وێك هاتنه‌وه‌ی مێشك، وه له‌وانه‌شه ببێته هۆی چه‌ندان نه‌خۆشی، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش توشی مێشك ده‌بێت.
4- زۆر خواردنی شیرنه‌مه‌نی: زۆر خواردنی شیرنه‌مه‌نی ئاسته‌نگ (ته‌گه‌ره) ده‌خاته به‌ر مێشك بۆ هه‌ڵنه‌مژینی پرۆتین و ووزه‌كان، كه ده‌بێته هۆكاری كه‌مخۆراكی مێشك و به‌ڵكو ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی مێشك.
5- پیس بوونی هه‌وا: مێشك گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری گازی ئۆكسجینه له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤدا ، جا هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس ده‌بێته هۆی كه‌مبونی ئۆكسجین بۆ مێشك، كه ئه‌ویش ده‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌وری مێشك.
6- كه‌م خه‌وی (كه‌م نووستن) : خه‌وتن یارمه‌تی حه‌سانه‌وه‌ی مێشك ده‌دات، به پێچه‌وانه‌وه‌ش كه‌م خه‌وی هۆكاری پێشوه‌خت بۆ له‌ناو بردنی (مراندنی) شانه‌كانی مێشكه.
7- داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی نوستندا: داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی نوستن ده‌بێته هۆی چر بوونه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و كه‌م بوونه‌وه‌ی ئۆكسجینه ، كه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر مێشك جێده‌هێڵێ.
8- كاركردن له‌كاتی نه‌خۆشیدا: كاری گران یان زۆر خوێندنه‌وه له‌كاتی نه‌خۆشیدا ، كه‌م كردنه‌وه‌ی چالاكی مێشك و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری خراپیشی ده‌بێت له‌سه‌ر مێشك.
9- كه‌م هاندانی مێشك بۆ بیر كردنه‌وه: بیر كردنه‌وه چاكترین رێگایه بۆ راهێنانی مێشك، كه‌م هاندانی مێشك له‌سه‌ر بیر كردنه‌وه ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌و له‌ناو بردنی شانه‌كانی مێشك.
10- گفتوگۆ و دانوستان نه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر: ئه‌مه‌شیان ده‌بێته هۆی یاریده‌ده‌ر بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی مێشك[/size][/center]
س:_fb