بابهت: ووتە بەرز و بەنرخەکانی زانایانی ئیسلام
ووتە بەرز و بەنرخەکانی زانایانی ئیسلام
١ - هەندێ ووتە لە کتێبەکانی زانای پایە بەرز ابن القيم
*ئەگەر عەقڵت دەرهێنا و ڕزگارت کرد لە سوڵتانی هەوا و ئارەزوەکانت دوەڵەتەکە بۆ عەقڵ دەگەڕێتەوە (واتە عەقڵ سەرۆکایەتی دەکات )
* بەهەندێ لە خوا پەرستانیان ووت : تاکو کەی نەفسەکەت ماندوو دەکەی : لەوەڵامدا ووتیان : دەمانەووێ ئیسراحەت و ڕەحەتی پێببەخشین
*ئەسوەدی کوری سالم ووتی :دوو ڕەکعەت (نوێژ)کەبۆخوا ئەیەکەم لام خۆشەویسترە لە بەهەشت بەم هەموو شتانەی کەتیایەتی پێیان ووت : ئەم (ووتەیەت) هەڵەیە،ئەویش ووتی وازم هێناوە لەقسەی ئێوە بەهەشت بۆ ڕەزابوونی نەفسمە .وەدوو ڕەکعەت ەکە بۆ ڕەزابوونی خوایە .وە ڕەزابونی خوا لام خۆشەویستترە لە ڕەزابوونی نەفسی خۆم
* بەفیڕۆدانی کات زیانی زیاترە لە مردن چونکە:
١ – کات بەفیڕۆدان دادەبڕێنی لەخوا و رۆژی دوای
٢ – بەڵام مردن دادەبڕێنێ لە دنیا و ئەهلی دنیا
*فیرعەون بۆ دەستکەورنی موسا چەند کوڕی سەربڕی, وە زوبانی قەدە ریش دەی ووت :پەروەردەی ناکەین تەنها لەژێر سەرپەرشتی تۆ نەبێ
بۆ هەموو مسوڵمانێکە بڵاویبکاتەوە بێ ناوبردنی نووسەری ئەم دێرە
لە دەرونتام . . .
لە گلێنەی چاوی ڕونتام
شەرم مەکە بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بێت
تاکەی لە ناو ئاگرا بێت
نەتۆ (خوشکە)ی نە من (کاک)م
خۆشەویستی دەرون پاکم!!
♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ . ♥ .♥