بابه‌ت: چیرۆكی چل نۆیه‌م(ئیبراهیم و ئیسماعیل و هاجه‌ر و بردنیان بۆ مه‌ككه)
[center]چیرۆكی چل نۆیه‌م
(ئیبراهیم و ئیسماعیل و هاجه‌ر و بردنیان بۆ مه‌ككه)
(ابن عباس) خوای لێ ڕازبێت)ده‌فه‌رمووێت ئیبراهیم (علیه السلام) ئیسماعیل و هاجه‌ره‌ی دایكی بردوو لای ماڵی خوا له مه‌ككه داینان ئه‌و كاته ئیسماعیل شیره خۆره بوو مه‌ككه‌ش چۆڵ و هۆڵ بووهیچ ئاوی لێ نه‌بوو هه‌مانه یه‌ك خورما و جهوهندهیهك ئاوی بۆ دانان و پاشه‌و پاش گه‌ڕایه‌وه و ڕۆیشت دایكی ئیسماعیل شوینی كه‌وت و هاواری كرد: ئه‌ی ئیبراهیم تۆ چۆن له‌م شوێنهچۆڵ وبێ ئاوه‌دا به‌جێمان دێڵێت! چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی دووباره‌كرده‌وه بهلاَم ئیبراهیم ئاوڕی لێ نه‌دانه‌وه پاشان هاجه‌ره ووتی: ئایا خوا فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێ داویت؟ ووتی به‌ڵێ ئه‌ویش ووتی كه‌وابێ قه‌یدی نییه خوابه هانامانه‌وه دێت و له ناو ناچین ماوه‌یه‌ك ئیبراهیم دووركه‌وته‌وه وله‌به‌ر چاویان وون بوو ڕووی كرده ماڵی خوا و پاڕایه‌وه (ربنا انی اسكنت من ذریتی بواد غیر ذی زرع)(ابراهیم:37)واته:خوایه من به‌شێك له خێزانه‌كه‌م له‌م دۆلهَ ووشك بێ زهراعهتهدا به‌جێ هێشت . (هاجه‌ره)كه‌وته شیردانی (اسماعیل) وجار جاره له ئاوه‌كه‌ی ده‌خوارده‌وه تا ته‌واو بوو ئیتر تینوویه‌تی ته‌نگی به‌خۆی و مناڵه‌كه‌ی هه‌ڵچنی ده‌ی بینی وا مناڵه‌كه‌ی له تینواندا جنگڵ ده‌دات چاوی به‌رایی نه‌ئه‌دا سه‌یری بكات له‌به‌رئه‌وه نزیك ترین گرد ، گردی(صفا) بوو چووه سه‌ری به‌م لاو ئه‌ولادا ڕوونی هیچی به‌دی نه‌كرد هاته خواره‌وه جله‌كانی هه‌ڵگرد و به‌ڕاكردن چووه سه‌ر گرده‌ی(مروه) له‌وێش زۆری ڕووانی هیچی به‌دی نه‌كرد تا حه‌وت جار ئه‌مه‌ی دووباره‌كرده‌وه پێغه‌مبه‌ر (دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی ئه‌وه‌یه كهحاجی له‌كاتی حه‌ج دا ئه‌و كاره دووباره ده‌كه‌نه‌وه )له‌سه‌ر گردی (مروه) گوێ ی له‌ده‌نگێك بوو له‌به‌ر خۆیه‌وه ووتی: باگوێ بگرم !ئیترههستی له خۆی بڕی ده‌نگه‌كه دیسان هاته‌وه هاجه‌ره ووتی: گوێم لێته ئه‌گه‌ر كارێكت له‌ده‌ست دێت فه‌رموو بیكه ئیتر فریشته‌كه ده‌ركه‌وت لای بیری (زمزم)ه‌وه به پاژنه زه‌وییه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ند ئاو له‌ژێر پێی ده‌رپه‌ڕی (هاجه‌ره) له خۆشیاندا به‌ده‌ست ئاوه‌كه‌ی كۆده‌كرده‌وه و جهوهندهكهیی لێ پڕ ده‌كرد
پێغه‌مبه‌ر(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی خواڕه‌حم به‌دایكی ئیسماعیل بكات ئه‌گه‌ر وای نه‌كردایه ئیستا(زمزم) سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌وان ده‌بوو )هاجه‌ره تیر ئاوی خوارده‌وه و شیری دا به مناڵه‌كه‌ی فریشته‌كه ووتی: مه‌ترسن خوا به‌نده‌یی خۆیی پشت گوێ ناخات ماڵی خوا لێره‌یه ئه‌م كوڕه‌و باوكی جارێكی تر سه‌ر له نوێ بنیاتی ده‌نێنه‌وه له‌و حاڵه‌ته‌دا بوون كاروانێكی سه‌ر به‌تیره‌ی(جرهم) به‌لایاندا تێپه‌ڕین له‌نزیك مه‌ككه‌وه باڵنده‌یه‌كیان بینی به‌سه‌ر ئه‌و ناوه‌دا ده‌خولایه‌وه سه‌ریان سوڕماو ووتیان ئه‌م باڵنده‌یه به‌دوایی ئاودا ده‌سوڕێته‌وه بهلاَم وه‌ك ئێمه بزانین هه‌رگیز ئه‌م ناوه ئاوی تێدا نه‌بووه دووكه‌سیان نارد ئاوه‌كه‌یان بینی گه‌ڕانه‌وه هه‌واڵیان پێدان ئه‌وانیش هه‌موویان هاتن ئیسماعیل و دایكیان بینی پێیان ووت ڕێگه‌مان پێ ده‌ده‌یت لێره باره‌كانمان بخه‌ین؟ ئه‌ویش ووتی به‌ڵێ به‌مه‌رجێك مافتان به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌وه نه‌بێت. ئه‌وانیش ووتیان باشه به‌م شێوه‌یه (هاجه‌ره) له‌ته‌نیایی ڕزگاری بوو كاروان چیه‌كان ناردیان ماڵ و مناڵیان هێناو خانوویان دروست كرد ئیسماعیل گه‌وره‌بوو فێری زمانی عه‌ره‌بی بوو لاوێكی قه‌شه‌نگ وجوانی لێ ده‌رچوو ئیتر ژنێكیان لێ ماره‌كرد زۆری پێ نه‌چوو (هاجه‌ره) مرد پاش ماوه‌یه‌كی زۆر ئیبراهیم بۆ سه‌ردانی كوڕه‌كه‌ی ڕوویی كرده ( مه‌ككه)له‌و كاته‌دا كهگهیشت ئیسماعیل له‌ماڵ نه‌بوو له ژنه‌كه‌یی پرسی له كوێ یه؟
ووتی چۆته ده‌ره‌وه شتیكمان بۆ ڕاو بكات پاشان له‌باره‌یی ژیانیان پرسیاری لێ كردن ئه‌ویش ووتی حاڵمان زۆر خراپه و هیچمان نییه.
ئیبراهیم فه‌رمووی: كهمێردهكهت هاته‌وه سلاَوی منی پێ ڕابگه‌یه‌نه‌و پێی بڵێ با ده‌رگایی خانووه‌كه بگۆڕێت كاتێك ئیسماعیل گه‌ڕایه‌وه ژنه‌كه‌ی چی ڕویدابوو بۆی گێڕایه‌وه ئه‌ویش ووتی : ئه‌وه باوكم بوو مه‌به‌ستیشی له ده‌رگاكه تۆبووه كهوازت لێ بهێنم بچۆره ماڵی باوكت ئیتر تهلاَقی دا‌و ژنێكی تری هێنا پاش ماوه‌یه‌ك جارێكی تر ئیبراهیم هاته‌وه بۆ سه‌ردانیان به‌ڕێكه‌وت ئه‌م جاره‌ش ئیسماعیل له‌ماڵ نه‌بوو ژنه‌كه‌ی پێ ووت ئیسماعیل چووه شتێكمان بۆ په‌یدا بكات كه‌لێی پرسی باری ژیانتان چۆنه ؟ ژنه وهلاَمی دایه‌وه ووتی: ژیانمان زۆر باشه و له خوا به‌زیادبێت هه‌موو شتێكمان هه‌یه ئیبراهیم پرسی: چی ئه‌خۆن و چی ده‌خۆنه‌وه به‌زۆری گۆشت ده‌خۆین و ئاو ده‌خۆینه‌وه ئیبراهیم له خوا پاڕایه‌وه خوایه به‌ره‌كه‌ت بخه‌ره گۆشت و ئاویان پێغه‌مبه‌ر(دروودو سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)فه‌رمووی له‌و كاته‌دا دانه‌وێڵه نه‌بوو ئه‌گینا دۆعای ئه‌ویشی بۆ ده‌كردن )پاشان ئیبراهم ژنه‌كه‌ی ڕاسپارد: كاتێك مێرده‌كه‌ت هاته‌وه سلاَوی منی پێ ڕابگه‌یه‌نه‌و پێی بڵێ ده‌ست كاری ده‌رگایی خانووه‌كه‌ی نه‌كات كه كاتێك ئیسماعیل گه‌ڕایه‌وه ژنه‌كه‌ی چی ڕویدابوو بۆی گێڕایه‌وه ئه‌ویش ووتی ئه‌وه باوكم بووه مه‌به‌ستی له ده‌رگاكه‌ش تۆ بووه كه‌نابێت وازت لێ بهێنم پاش ماوه‌یه‌كی تر ئیبراهیم هاته‌وه له‌و له‌و كاته‌دا ئیسماعیل له‌نزیك (زمزم) ه‌وه خه‌ریكی (تیر) تاشین بوو كه چاوی پێ كه‌وت له‌به‌ری هه‌ستاو ده‌ستیان كرده ملی یه‌ك ئینجا ئیبراهیم ووتی خوا فه‌رمانێكی پێ كردووم تۆش ده‌بێت یارمه‌تیم بده‌یت ئیتر هه‌ردووكیان ده‌ستیان كرد به‌بنیات نانه‌وه‌ی ماڵی خوا (كعبه) ئیسماعیل به‌ردی بۆ ده‌هێناو ئه‌ویش دیواره‌كه‌ی دائه‌نا كه به‌رز بۆوه به‌ردێكی خسته ژێر پێی تا ده‌ستی بگاته سه‌ره‌وه به‌و شێوه‌یه ته‌واویان كرد و هه‌میشه ده‌پاڕانه‌وه (ربنا تقبل منا انك انت السمیع العلیم )(البقره: 127)
(حدیث صحیح اخرجه البخاری)
[/center]