بابهت: بۆچى لە خواى گەورە دەپاڕێینەوە كەچى وەڵاممان نادرێتەوە ؟!
[size=16]پەروەردگارمان دەفەرمێت: [ وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ] (سورة غافر: 60).
خەڵكى پرسیاریان كرد لە ئیبراهیمى كوڕى ئەدهەم: بۆچى لە خواى گەورە دەپاڕێینەوە كەچى وەڵاممان نادرێتەوە ؟!
.
.
.
.
ئەویش وەڵامى دایەوە: چونكە:
1 ـ ئێوە خوا دەناسن كەچى گوێڕایەڵى ناكەن.
2 ـ ئێوە قورئان دەخوێنن كەچى كارى پێ ناكەن.
3 ـ ئێوە شەیتان دەناسن كە دوژمنتانە كەچى ڕازین لەگەڵى و شوێنى هەنگاوەكانى كەوتوون.
4 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە پێغەمبەرى خواتان صلى الله عليه وسلم خۆش دەوێت كەچى ئێوە پشت لە سوننەتى هەڵدەكەن و گوێى نادەنێ.
5 ـ ئێوە خۆشەویستیتان بۆ بە هەشت پیشان دەدەن كەچى كارناكەن بۆ بەدەست هێنانى.
6 ـ ئێوە وا پیشان دەدەن كە لەئاگرى دۆزەخ دەترسن كەچى ڕێگرى لە خۆتان ناكەن لە ئەنجام دانى گوناهەكان.
7 ـ ئێوە دەڵێن بەڕاستى مردن حەق و ڕاستە كەچى خۆتان بۆى ئامادە نەكردووە.
8 ـ ئێوە لەو شتانە دەخۆن كە خواى گەورە بۆتانى ئامادەكردووە كەچى سوپاسى ناكەن.
9 ـ ئێوە مردووى خۆتان دەنێژن كەچى سودى لێ وەرناگرن بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە بۆلاى پەروەردگارتان.[/size]