1

بابه‌ت: به‌ره‌و بیرێکی ته‌ندروست.

[size=16]   
به‌ره‌و بیر ێكی‌ ته‌ندروست


مرۆڤه‌كان هه‌رله‌ سه‌ره‌تای‌ دروست بونیانه‌وه‌ هه‌وڵی‌ گۆڕانكاریان داوه‌ له‌ چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ژیاندا ، به‌و مانایه‌ی‌ ویستویانه‌ له‌ خراپه‌وه‌ به‌ره‌و  باش و له‌ باشه‌وه‌ به‌ره‌و باشتر و چاكتر بڕۆن ، ئه‌مه‌ بنه‌ڕه‌تێكه‌ له‌ نێو ناخی‌ گشت مرۆڤه‌كاندا په‌روه‌ردگار خوڵقاندویه‌تی‌ ، باڵام كێشه‌كه‌ له‌وه‌دا خۆی‌ ده‌بینێته‌وه‌ كه‌ ئاده‌میزاده‌كان هه‌رچه‌نده‌ ده‌یانه‌وێت شێوازی‌ ژیانیان چاك بكه‌ن یاخود شێوازی‌ قسه‌كردنیان چاك بكه‌ن یـــاخود شێوازی‌ هه‌وڵدان و په‌یوه‌ندییه‌كان چاك بكه‌ن یــاخود ئه‌یانه‌وێ‌ زاڵبن به‌سه‌ر هه‌ست و نه‌سته‌كانیاندا ، سه‌ركه‌وتوو نابن ؟! هۆكاری‌ ئه‌م سه‌رنه‌كه‌وتنه‌ش زۆربه‌ی‌ كات خۆی‌ له‌ نه‌بوونی‌ به‌رنامه‌ و پلاندا ده‌بینَته‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان ، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌ن پلانیشیان هه‌یه‌ و رێك و پێكانه‌ دایان ڕشتووه‌ و كــات و شوێنیان بۆ دیـــاری‌ كردووه‌ به‌ڵام زۆربه‌یان فه‌شه‌ل و سه‌رنه‌كه‌وتن به‌ده‌ست دێنن ؟! ئاخۆ هۆكار چییه‌ ؟؟
به‌ڕێزان كه‌سمان لاریمان له‌وه‌ نییه‌ كه‌ پلان دانان مه‌رجی‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی‌ كاره‌كانمان
به‌ڵام زۆربه‌مان خاڵَیكی‌ گرنگ هه‌یه‌ له‌ یادی‌ ئه‌كه‌ین ، ئه‌ویش پاك نه‌بوونه‌وه‌مانه‌
له‌و بیروبۆچون و ئه‌فكارانه‌ی‌ كه‌له‌ڕابردوو هه‌مانبووه‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ی‌ ئێستا ده‌مانه‌وێت چاكی‌ بكه‌ین
كه‌ ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ سه‌رنه‌گرتنی‌ پلانه‌كه‌مان ، بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م بابه‌ته‌ نمونه‌یه‌ك دێنینه‌وه‌ :
گه‌ر په‌رداخێك چامان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت و نیوه‌یمان خواردبێته‌وه‌ و نیوه‌ی‌ مابێته‌وه‌  وه‌ بمانه‌وێت پڕی‌ كه‌ین له‌ ئاوێكی‌ ســازگار
به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی‌ ڕه‌نگی‌ ئه‌و چایه‌ بگرێت كه‌ له‌ په‌رداخه‌كه‌دا ماوه‌ ، ئایا شتی‌ وا ڕوو ده‌دات ؟!
بێگومان نه‌خێر چونكه‌ هێشتا په‌رداخه‌كه‌مان نیوه‌ی‌ چایه‌ بۆیه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئاویشی‌ تێبكه‌ین هه‌ر ڕه‌نگی‌ چــاكه‌ وه‌رده‌گرێت !
چونـــكه‌ بنه‌ڕه‌تێك و ئه‌ســـاسێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌رمــان نه‌هێناوه‌ له‌ په‌رداخه‌كه‌دا ئه‌ویش نیوه‌ی‌ چاكه‌یه‌ .
بیری‌ مرۆڤیش هه‌ر به‌هه‌مان جۆره‌ هه‌رچه‌نده‌ بته‌وێت شتێكی‌ تازه‌ له‌ خۆتتدا بێنیته‌دی‌ 
گه‌ر ئه‌و بیر و فیكره‌یه‌ی‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا هه‌ت بووه‌ و ئێستــــا پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌م بیرۆكه‌ نوێیه‌تــــه‌ له‌ بیر و (ذاكره‌ة)ی‌ خۆتتدا ده‌رینه‌كه‌یته‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو نابیت له‌ به‌ده‌ست هێنانی‌ ئامانجه‌ نوێیه‌كه‌تدا .
وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یاساكانی‌ دروستكردنی‌ گۆڕانكاری‌ له‌خوودی‌ كه‌سه‌كاندا وه‌ بگره‌ له‌ هه‌رشتێكدا كه‌ بمانه‌وێت ،
بۆیه‌ به‌م یاسایه‌ ده‌وترێ : ( التخلیه‌ قبل التحلیه‌)  واته‌ : به‌تاڵكردنه‌وه‌ پێش پڕكردنه‌وه‌ .
لێره‌وه‌ ده‌توانین ئاڕاسته‌یه‌كی‌ نوێ‌ بۆ ژیانمان دابین بكه‌ین و سه‌ركه‌وتووانه‌ هه‌نگاو بنێین بۆ داهاتوویه‌كی‌ گه‌شتر و جوانتر بۆ ژیانمان .
كه‌واته‌ هه‌ر ئێستا ده‌ست پێبكه‌ و بیرۆكه‌ ناپه‌سه‌ندو نابه‌جێكانت له‌ بیرتدا ده‌ربكه‌و له‌جێی‌دا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی‌ كه‌ خۆت ده‌ته‌وێت دایبنێ‌،
به‌ كوردییه‌كه‌ی‌ تۆ بڕیاربده‌ بۆ داهاتوت نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه‌.


نوسینی: زانا احمد اسماعیل
سه‌نته‌ری كوردۆنیا

[/size]