1

بابه‌ت: له‌هه‌موو بارێكدا،من هه‌ر خۆمم.

[size=19]خودایه‌ خۆت ده‌زانی چه‌نده‌ حه‌ز به‌گریان ده‌كه‌م

له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی زۆركه‌س بۆئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستبن ده‌گرین.نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گرین خۆشه‌ویستن

خودا هه‌میشه‌ هانا بۆتۆ دینم دوای هه‌ر كاره‌ساتێك و له‌گه‌ل هه‌ر نازو نیعمه‌تێكیشدا سوپاس گوزاریت ده‌كه‌م

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر كه‌س له‌كاتی ته‌نگانه‌ هانا دێنن و له‌كاتی شادی و ناز و نیعمه‌تیش خۆیان له‌بیر ده‌كه‌ن نه‌ك تۆ!

باڵاده‌ست هه‌ر به‌ندایه‌تیم بۆت دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌ هه‌موو ساتێكدا

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سانێك هه‌ن كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه‌و تۆ هه‌ی كه‌ نیانه‌ تۆش نیت(استغرالله)

میهره‌بانا نازانم چۆن به‌ندایه‌تیه‌كت بكه‌م! چونكه‌ هه‌ر خۆم به‌ لاوازو تۆش به‌باڵا ده‌بینم

هه‌رچه‌نده‌ كه‌سانێك هه‌ن نازانن چۆن به‌ندایه‌تیت بكه‌ن چونكه‌ ناتناسن
خودا من هه‌میشه‌ زیاتر له‌خۆشییه‌كان خه‌مه‌كانم خۆش ده‌وێت،وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ من یه‌عقوب و خه‌مه‌كانیش یوسف بن

له‌كاتێكدا خه‌ڵكانێك هه‌ن ته‌نها شادیان خۆشده‌وێت و نیعمه‌تی خه‌میان له‌بیر كردووه‌
من تێ ده‌گه‌م

تۆ ده‌ته‌ویت به‌خه‌مه‌كان بیرم بخه‌یته‌وه‌ كه‌ منیش مرۆڤێكی خاوه‌ن دڵ و هه‌ستم

به‌ناخۆشییه‌كان ده‌ته‌وێت بڵیی:به‌نده‌ تۆش گه‌وره‌ی و ده‌بێت به‌ربه‌سته‌كانی ڕیت گه‌وره‌ بن
هیشتا دڵنیانیم له‌خۆم،كه‌چی زۆر دڵنیام كه‌ حه‌ز ناكه‌م له‌وانه‌ بم

هه‌ڵویست عبدالله[/size]

2

وه‌ڵام: له‌هه‌موو بارێكدا،من هه‌ر خۆمم.

ویستم کۆثلەیەک هەڵبژێرم ، بەڵام ماشاء اللە یەک لەیەک جوانتر بوون کۆپڵەکان ...

دەستت خۆشبێ هەلۆکەی برام

ساده‌ترين به‌خشين !
ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پێكه‌نين بخه‌يته‌ سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه‌ بيرى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . .

3

وه‌ڵام: له‌هه‌موو بارێكدا،من هه‌ر خۆمم.

Jaw Zard نووسی:

ویستم کۆثلەیەک هەڵبژێرم ، بەڵام ماشاء اللە یەک لەیەک جوانتر بوون کۆپڵەکان ...

دەستت خۆشبێ هەلۆکەی برام

ویستم كۆمینتت لۆ نه‌نووسمه‌وه‌ به‌ڵام زۆر خۆشه‌ویست بووی گۆتم قه‌یناكه‌(نه‌متوانی)
سوپاس بۆتۆ زه‌ردۆكه‌ی برام.خۆشحاڵ بووم به‌په‌یامه‌كه‌ت

4

وه‌ڵام: له‌هه‌موو بارێكدا،من هه‌ر خۆمم.

بە گرنگییەوە مرۆڤەکان لەکاتی تەنگانەدا خودایی گەورە لەیاد دەکەن نەك خۆیان بۆیە مرۆڤ گەر لە خودی خۆیەوە
بڕوانی هەرگیز لە سروشتی خۆیی دەرناچێت وەك خوایی گەورە لەبیر دەکرێت وەك ڕێبوارانی ناو دەریا لە تەنگانەدا
داوا لە خوا دەکەن دواتریش رزگاربوون بیریان دەچێتەوە خوایی گەورە بەهانایان هاتووە ، کەواتە خۆیان خوایان لەبیر
کردووە ئەمە ناوەرۆکی خۆیانە وایان دەوێت .!

5

وه‌ڵام: له‌هه‌موو بارێكدا،من هه‌ر خۆمم.

وتةكانى كاك هةلويست و هى كاك كاروان حسن)يش جوان بوون، دةستتان خؤش بيت، بةدةردى كاكةى چاوزةرد نةكرا بةتةنيا ديريكى هةلبژيرين و بليين جوانه.

6

وه‌ڵام: له‌هه‌موو بارێكدا،من هه‌ر خۆمم.

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک هه‌ڵوێست بابه‌ته‌کانت هه‌میشه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی ئێمه‌یه‌.

[center]http://www.kurdupload.com/images/fvJy1351717557/lklk.jpg
نازانم بۆ قسه یكم بۆ وتن نییه  هیچ ناڵێم .....ته نیا یه ك شت نه بێ
ئه ڵێم خودایه هه رگیز جێم مه هێڵه من هه میشه موحتاجی تۆم ..
[/center]

7

وه‌ڵام: له‌هه‌موو بارێكدا،من هه‌ر خۆمم.

Karwan Hassan نووسی:

بە گرنگییەوە مرۆڤەکان لەکاتی تەنگانەدا خودایی گەورە لەیاد دەکەن نەك خۆیان بۆیە مرۆڤ گەر لە خودی خۆیەوە
بڕوانی هەرگیز لە سروشتی خۆیی دەرناچێت وەك خوایی گەورە لەبیر دەکرێت وەك ڕێبوارانی ناو دەریا لە تەنگانەدا
داوا لە خوا دەکەن دواتریش رزگاربوون بیریان دەچێتەوە خوایی گەورە بەهانایان هاتووە ، کەواتە خۆیان خوایان لەبیر
کردووە ئەمە ناوەرۆکی خۆیانە وایان دەوێت .!

مرۆڤ هه‌میشه‌ به‌دوای ویستییه‌وه‌یه‌،گه‌ر خۆیان بیانه‌وێت و دوای بیركردنه‌وه‌یه‌كیلا دروست بیت ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هه‌مان ئه‌وكاره‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ بكرێت و مرۆڤێكی دانا پێی هه‌لده‌ستێت،به‌ڵام بێبیركردنه‌وه‌ یان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هه‌ڵه‌ كارێكه‌ تازه‌ ده‌ركه‌وتووێك له‌ژیان پێویسته‌ بیكات.

زۆر خۆشحاڵ بووم به‌په‌یامه‌كه‌تان كاك كاروان،به‌خته‌وه‌رت كردم و بابه‌ته‌كه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
سه‌ركه‌وتنت ئاواتمه‌

8

وه‌ڵام: له‌هه‌موو بارێكدا،من هه‌ر خۆمم.

S21 نووسی:
وتةكانى كاك هةلويست و هى كاك كاروان حسن)يش جوان بوون، دةستتان خؤش بيت، بةدةردى كاكةى چاوزةرد نةكرا بةتةنيا ديريكى هةلبژيرين و بليين جوانه.


سوپاس بۆ په‌یامه‌كه‌ت كاك سه‌رهه‌نگ،ئاوه‌دانت كرده‌وه‌،
به‌خته‌وه‌رم به‌ده‌وڵه‌مه‌ندكردنه‌كه‌ی كاك كاروان
ده‌سته‌كانت خۆشبن

ZHALYAN نووسی:
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک هه‌ڵوێست بابه‌ته‌کانت هه‌میشه‌ جێگای ره‌زامه‌ندی ئێمه‌یه‌.

ده‌ستی تۆش خۆش و سوپاس بۆبه‌ژداریت ژالیان خان،به‌خته‌وه‌رم به‌ بینینی په‌یام و ده‌ربڕینه‌كه‌ت.ئه‌وه‌ ئاواتی منه‌
سه‌ركه‌وتووبیت

9

وه‌ڵام: له‌هه‌موو بارێكدا،من هه‌ر خۆمم.

[center][size=24]ده‌ سته‌ كانت خۆش زۆر جوانن  هه‌روه‌ك خۆت گۆته‌نی كه‌ سانێكی زۆر هه‌ن له‌ كاتی خۆشی و جه‌ سته‌ یاغی خوای گه‌وره‌ له‌بیر ئه‌كه‌ن تا ئه‌و كاته‌ی ناخۆشی و  هه‌ژاری و نه‌خۆشی به‌سه‌ریاندا دێت ئه‌و كات په‌ نا بۆخوای گه‌وره‌ ئه‌به‌ن و به‌بیریان دێته‌وه‌[/size][/center]