بابه‌ت: هه‌میشه له‌گه‌ڵ تۆدام
هه‌میشه له‌گه‌ڵ تۆدام
له‌گه‌ڵ خۆمدا بیرم ده‌كرده‌وه كه هاتنه دی خه‌ونه‌كانم مه‌حاڵه
به‌ڵام خودا ووتی : هه‌موو شت ده‌كرێت
ون ببووم ، گێژ بووم ، وامده‌زانی هه‌رگیز وه‌ڵامێك نادۆزمه‌وه
به‌ڵام خودا ووتی من رێنوێنیت ده‌كه‌م
خۆم دۆراند وامده‌زانی ناتوانم ئه‌نجامی بده‌م
به‌ڵام خودا ووتی : تۆ توانای ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێكت هه‌یه
تاسه‌بار بووم ، هه‌ستم كرد له‌ژێر كێوێكی نائومێدیدا ماومه‌ته‌وه
به‌ڵام خودا ووتی : تاسه‌و خه‌می خۆت له‌سه‌ر شانی من هه‌ڵڕێژه
وامزانی ناتوانم من ئه‌وه‌نده ژیر نیم
به‌ڵام خودا ووتی : من ژیری پێویستت پێ ده‌به‌خشم
باری تاوانه‌كانم ئازاری ده‌دام ، بۆ ئه‌و كاره خراپانه‌ی كه كردبووم له خۆم توڕه و بێزار بووم
به‌ڵام خودا ووتی من له‌تۆ خۆش ده‌بم
ڕقم له خۆم ده‌بۆوه وامده‌زانی كه‌س منی خۆش ناوێت
به‌ڵام خودا ووتی : من تۆم خۆشده‌وێت
ده‌گریام چونكه ته‌نیا بووم
به‌ڵام خودا ووتی : من هه‌میشه له‌گه‌ڵ تۆ دام
ئه‌وه‌يه كه پێكه‌نين بخه‌يته سه‌ر لێوى كه‌سانێك ،
كه بير‌ى پێكه‌نين ئه‌كه‌ن . . . ツ