بابه‌ت: بۆچی دكتۆره‌كان ڕه‌نگی سه‌وز ده‌پۆشن له ژوورى نه‌شته‌رگه‌ریدا ؟
[size=16]بۆچى دكتۆره‌كان رِهنگى سه‌وز ده‌پۆشن له ژوورى نه‌شته‌رگه‌ریدا ؟
و.سه‌لمان كانبى
[email protected]
جیهانى رِهنگهكان زۆر فراوانه،بۆ نمونه ئه‌گه‌ر یه‌كێك پرسیارت لىَ بكات ،بۆچى دكتۆره‌كان رِهنگى سه‌وز
ده‌پۆشن له ژوورى نه‌شته‌رگه‌ریدا؟ بۆ وهلاَمهكهت،رِهنگى سه‌وز رِهنگىئارامى و ئاسوده‌ییه،جگه
له‌وه‌ش چه‌ند هۆكارێكى تر هه‌یه... رِهنگه بنێینهییهكان كه بریتین له (سور ، شین ، زه‌رد)
هه‌موو رِهنگێكى تریان لىَ دروست ده‌بێت، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ویستمان رِهنگى سه‌وز به‌ده‌ست
بهێنین ئه‌وا به تێكه‌ڵه‌ى رِهنگى شین و زه‌رد به ده‌ستى ده‌هێنین وه بۆ رِهنگى وه‌نه‌وشه‌یى به
تێكه‌ڵه‌ى رِهنگى سورو شین وه رِهنگى رِهش و سپى دوو رِهنگى بێلایه‌ن و سه‌ربه‌خۆن ، بۆ كاڵ
كردن و تۆخ كردنى رِهنگهكان به‌كار ده‌هێنرێن ، بۆ ئه‌وه‌ى زۆر له بابه‌ته‌كه‌مان دوور نه‌كه‌وینه‌وه ،
ئه‌و رِهنگهى كه له دوو له‌م رِهنگه سه‌ره‌كیان پێك هاتووه له‌گه‌ڵ رِهنگى سێیه‌مدا یه‌كده‌گرێت
ئه‌مه‌ش ئارامى و ئاسوده‌یى به چاو ده‌به‌خشێت رِهنگى سه‌وز كه بریتىیه له ئاوێته‌ى رِهنگى
زه‌ردوو شین له‌گه‌ڵ رِهنگى سور كه رِهنگێكى بنچینه‌ییه یهكدهگرىَ ، وه چۆنیه‌تى ئه‌م
به‌یه‌كگه‌یشتنه چاو كاتێك كه بۆ ماوه‌یه‌ك سه‌یرى رِهنگێكى دیارى كرا‌و ده‌كات دواى ئه‌وه
رِاستهوخۆ به‌دواى ئه‌و رِهنگهدا دهگهرِێت كه له‌گه‌ڵیدا یه‌كانگیره دكتۆر له ژوورى نه‌شته‌رگه‌ریدا
بۆ ماوه‌یه‌ك دهرِوانیت بۆ رِهنگى سور كه خوێنه كاتێك كه سه‌رى به‌رز ده‌كاته‌وه رِاستهوخۆ چاوى
به دواى رِهنگى سه‌وزدا دهگهرِێت. بۆ ئه‌وه‌ى چاوى دكتۆر ئارام و ئاسووده بێت و پێچه‌وانه‌ى
ئه‌وه كاریگه‌رى خراپ نه‌كاته سه‌ر نه‌فسى رِهنگى سه‌وز ده‌پۆشن كه یه‌كانگیره له‌گه‌ڵ رِهنگى سوور.[/size]
بابه‌ت له‌لایه‌ن (سه‌لمان كانه‌بی) نێردراوه له ڕێگه‌ی فۆڕمی په‌یوه‌ندی www.sarhangmuhsin.com، سوپاسی ده‌كه‌ین.