بابه‌ت: 📕< پاركی شار >
< پاركی شار >
ده‌بێ بڕوا بێنم
ئه‌وه تۆ بووی
له‌پاركی شار
به له‌شێكی پڕه‌وه،
وه‌ك چۆن باوه‌ڕم هاتووه،
تۆ ئه‌و زیندانه‌ی
ناتوانم هه‌رگیز
لێی بێمه ده‌ره‌وه،
ئه‌وه یه‌كه‌م
جاریشت نیه
كه‌وا به‌نیگایێ
گله‌ییه‌كانت
گشتی ده‌كه‌ی،
وه‌لێ هه‌زاران جارته
دڵم ده‌گریت و
به‌نێو بیره‌وه‌رییه‌كانمان
خه‌ریكی
گه‌شتی ده‌كه‌ی!
له‌م ئه‌وینه
نهێنییه‌ی
نێو دڵم ده‌ترسم!
خه‌ریكه له‌بوونم
هه‌ڕه‌شه ده‌كا،
دارێكه
زۆر له‌مێژه
ئاوی ناده‌م،
كه‌چی تا دێ
گه‌وره ده‌بێ و
گه‌شه ده‌كا
سرهنك محسن
15\06\2012، هه‌ولێر.